
هەردوو لۆگۆی پارتی و یەکێتی لەگەڵ سوودانی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
هەرێمی کوردستان تەنیا 48 کاتژمێر مۆڵەتی بە بەغدا داوە بۆ ناردنی مووچە و مۆڵەتەکەش ئێوارەی ڕۆژی هەینی کۆتایی دێت، ئەگەر بەغدا وەڵامێکی ئەرێنی نەداتەوە، ئەوا دەست دەکات بە جێبەجێکردنی ئەو بژاردانەی کە لەبەردەمیدان، کشانەوەش لە پڕۆسەی سیاسی عێراق یەکێکە لە بژاردەکان.
چی ڕوودەدات: لە ئەگەری نەناردنی مووچە فراکسیۆنی پارتی و تیمی پارتی لە حکومەتی عێراق بڕیاریان داوە ئیتر بەشداری هیچ دانیشتنێکی پەرلەمانی عێراق و حکومەت نەکەن تاوەکو بەغدا بە ئەرێنی وەڵام دەداتەوە و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان دەنێرێت، ئەمە وەکو هەنگاوی یەکەمە.
زانیاریی تایبەت: حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمریکاشی ئاگادار کردووەتەوە و وتوویەتی، تەنیا ئەم 48 کاتژمێرە چاوەڕێ دەکەن، پێشیان وتوون ئەگەر بەغدا وەڵامی نەبوو چی دەکەن؟ واتە بژاردەکانیان داوە بە ئەمریکییەکان.
لەلایەکی دیکەوە: پارتی قسەی لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان کردووە، یەکێتی لەگەڵ پارتی هاوهەڵوێستە و وتوویەتانە: "ئێمەش لەگەڵتانین، بکشێنەوە ئێمەش دەکشێینەوە". پارتی و یەکێتی کە پێکهێنەری سەرەکی حکومەتی کوردستانن، تەنیا ئەو دوو حیزبە لە حکومەتی عێراق بەشدارن و بەشێکن لە هاوپەیمانێتی ئیدارەی دەوڵەت.
باکگراوند: دوێنێ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی کوردستان ڕایگەیاند: "بەغدا بەم داواکارییانەی دەیەوێت شکۆی کوردستان کەم بکاتەوە، ئەو پێشنیازانەی کە کردوونی هەرێمی کوردستان لاواز دەبێت، ئەگەر قبووڵیان بکەین، واتە دەستوورمان پێشێل کردووە".
ئەمەش بزانە: ئەو لیژنە تایبەتەی دوێنێ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەلایەن سوودانی پێکیهێنرا بۆ یەکلاکردنەوەی هەردوو ڕەشنووسی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پرسەکانی نەوت و مووچە، ئەمڕۆ کۆبوونەوە، بڕیارە تاوەکو سبەی پێنجشەممە ڕەشنووسێکی نوێ ئامادە بکەن و بیدەن بە سوودانی، دواتر سوودانی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزیران ڕێکبخات و بڕیار لەبارەی ناردنی مووچە بدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 51 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش





