فایلی خەڵک؛ کەسێک ڕۆژانە لەڕێگەی کردنەوەی ئاگر خەڵکی کەسنەزان بێزار دەکات
- ژینگە
- 9 تەممووز
ئاڤا نیوز
لە ناحیەی كەسنەزانی هەولێر، كەسێك بەهۆی کردنەوەی ئاگر چەند گەڕەكێكی بێزار و هەراسان كردووە، بەڕێوەبەری شارەوانی کەسنەزانیش دەڵێت، هەر کەسێک زانیاری لەسەر ئەو شۆفێرە هەیە با پەیوەندیمان پێوە بکات.
چیرۆکی سەرەکی: لە ناحیەی كەسنەزان بە دیاریكراوی لە گەڕەكەكانی پشت ناوچەی پیشەسازی كەسنەزان ، کەسێک کە ئۆتۆمبێلێکی پیکابی پێیە، زبڵ و خاشاک و پلاستیک كۆدەكاتەوە، هەر ئێوارەیەک ئەو زبڵ و خاشاکە لە شوێنێک دەسووتێنێت، بە دووكەڵەكەی دانیشتووانی گەڕەكەكانی ئەو ناوچەیە هەراسان دەكات.
لێدوانە فەرمییەکان:
سائیب هاڕوون، بەڕێوەبەری ناحیەی کەسنەزان بە ئاڤای ڕاگەیاند، دوای ئەوەی ئاڤا پەیوەندی پێوەکردین، دەستبەجێ لیژنەی بەدواداچوونمان لە شارەوانی کەسنەزان ڕەوانەی شوێنەکە کرد، دەرکەوت شۆفێری پیكابێت ئەم كارە دەكات، چەند تولەڕێیەكی دۆزیوەتەوە و بەوێدا دەچێتە پشتەوەی ئەو گەڕەكانە و ئەو زبڵ و خاشاكە دەسووتێنێت، ئیتر ڕاستەوخۆ تیمەکانی شارەوانی تولەڕێیەكەیان داخست.
عەلی ڕەشاد موستەفا، بەڕێوەبەری شارەوانی کەسنەزان بە ئاڤای وت، ئەو شوێنە کۆتایی شەقامی 150 مەترییە و پێشتر ڕێگاکانمان هەمووی داخستبوو، بەڵام شۆفێری پیکابەکە سوودی لە بۆشاییەک وەرگرتبوو، ئێواران ئاگری لەو شوێنە دەکردەوە، پێشتریش لە چەند شوێنێکی دیکە زبڵ و خاشاکی سووتاندبوو، خەڵکی زۆر بێزار کردبوو، بۆیە ئێمە سکاڵامان لەسەری تۆمار کردووە، لەسەر سکاڵای ئێمە فەرمانی دەستبەرداگرتن بۆ ئۆتۆمبێلەکە دەرکراوە، فەرمانەکەش ڕەوانەی پۆلیسی هاتووچۆ کراوە.
بەڕێوەبەری شارەوانی کەسنەزان دەشڵێت، هەر کەسێک زانیاری لەسەر شۆفێری ئەو پیکابە هەیە یان هەر کەسێکیان بینی سەرپێچی دەکات، بەتایبەت فڕێدان و سووتاندنی زبڵ و خاشاک، با پەیوەندیمان پێوە بکات، دەستبەجێ ڕێکاری پێویست دەگرینەبەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 7 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
41 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






