
پرسی مووچە
ئاڤا نیوز
بڕیار بوو پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر پرسی مووچە هەڵوێستی تووند بەرامبەر بەغدا وەربگرێت و بڕیاری کشانەوە لە پرۆسەی سیاسیی عێراق بدات، بەڵام پەیامێکی نووری مالیکی و چەند بەرپرسێکی شیعە هەڵوێستی پارتییان دواخست.
چیرۆکی سەرەکی: مەکتەبی سیاسی پارتی ئەمڕۆ کۆبووەوە بە مەبەستی تاوتوێ کردنی بژاردەکانی بەردەم کورد بەرامبەر بەغدا، کە کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی یەکێک بوو لە بژاردەکان، بەڵام پێش ئەوەی بڕیاری کشانەوە بدرێت، پەیامێک لە سەرکردە شیعەکانەوە گەیشتە سەرۆک بارزانی و داوا دەکەن ئەو کارە نەکەن، کێشەکان چارەسەر دەکەن.
لێدوانە فەرمییەکان:
سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە ئاڤای وت: چاوەڕوان دەکرێت تا کۆتایی ئەم هەفتەیە بڕیارێکی ئەرێنی بدرێت.
سەرچاوەیەکی دیکەی حکومەتی عێراق بە ئاڤای گوت: فشارە سیاسییەکان بەو ئاراستەیەن ئەم هەفتەیە مووچەیەک بۆ مووچەخۆرانی کوردستان خەرج بکرێت، ئەو لیژنەیەی لە حکومەتی عێراق پێکهێنراوە پیشنیاز بۆ سوودانی دەکات مووچەیەک خەرج بکرێت تاوەکو هەولێر و بەغدا رێک دەکەون.
زانیاریی زیاتر: بڕیارە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەم سێشەممەیەدا بڕیاری ناردنی مووچە بدات، بەڵام مەرجی هەیە هەرێمی کوردستان ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا بکات لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت، پشکی هەرێمی کورداستان لە نەوت بۆ ناوخۆ، پشکی حکومەتی عێراق لە داهاتی نانەوتی ناوخۆی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 56 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش





