
لۆگۆی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ گوژمەیەک لە دیناری عێراقی
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکارێکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان چڕکراونەتەوە و لە چەند ڕۆژێکی کەمی داهاتوودا کێشەکە چارەسەر دەکرێت.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە 70 ڕۆژە بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی کوردستانی ڕاگرتووە، سەرەڕای هەوڵەکانیش لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، دادگای فیدڕاڵی و پەرلەمانی عێراق بەڵام تائێستا بڕیاری ناردنی مووچە نەدراوە، دوێنێش بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، لە بەغداوە بەڵێنی چارەسەرکردنی پرسی ناردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە چەند ڕۆژی داهاتوو دراوە.
لێدوانی فەرمی: عەباس موسەوی، ڕاوێژکاری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کە نوری مالیکی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق سەرۆکایەتی دەکات، میوانی گەشتی هەواڵی ڕۆژان بوو ئەوەی خستەڕوو، "پێویستە هەردوولا هەوڵی هاوبەش بدەن هەم حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەم حکومەتی فیدڕاڵیش، پێویستە بیر لە کشانەوە لە پرۆسەی سیاسیی و لێک دوورکەوتنەوە نەکەینەوە و دەبێت کێشەکان چارەسەر بکەین، نیازپاکی باش هەیە و هەمووان کۆکین لەسەر ئەوەی نابێت پرسی مووچە تێکەڵ بە کێشەی سیاسی بکرێت".
خاڵی ئەرێنییەکان: ئەو ڕاوێژکارەی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا وتیشی، "دەکرێت مانگێک بۆ سێ مانگ مووچە بنێردرێت و لەو ماوەیەدا لیژنەیەکی باڵا و گەورە بۆ تێپەڕاندنی یاسای نەوت و غاز و چارەسەری کۆی کێشەکانی دیکە پێکبهێنرێت، ئێمە بەبرسیکردنی گەلی کورد ڕازی نین و هەوڵی باش بۆ چارەسەری کێشەکان نراون، بۆیەش ئومێد هەیە کە لە چەند ڕۆژی کەمی داهاتوودا بگەینە ئەنجام".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 43 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






