یەکێتی لەبارەی مووچە و پێکهێنانی حکومەت و گفتوگۆ لەگەڵ پارتی لە کۆبوونەوەدایە
- بزنس
- 13 تەممووز

لۆگۆی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان
ئاڤا نیوز
مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی لە کۆبوونەوەدان، بڕیارە سبەی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی مووچە و پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەت بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی کۆ ببنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: سبەی دووشەممە 14-7-2025، هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لە پیرمام کۆدەبنەوە. ئەم کۆبوونەوەیە بۆ یەکخستنی ناوماڵی کورد و چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ بەغدا بە کۆبوونەوەیەکی گرنگ و یەکلاییکەرەوە لە قەڵەم دەدرێت.
زانیاریی پەیامنێر: سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی سەر کردایەتیی یەکێتی بە چۆمان مەحموود، پەیامنێری ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پرسی مووچە و پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەی سبەیان لەگەڵ پارتی لە کۆبوونەوەدایە.
زانیاریی زیاتر: تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی، گفتوگۆکردن دەبێت لەبارەی تەوەرەکانی کۆبوونەوەی سبەی دووشەممەیان لەگەڵ پارتی کە یەکێک لەو پرسانەی قسەی لەسەر دەکەن پرسی مووچە دەبێت، باسی بژاردەکان دەکەن ئەگەر ئەم هەفتەیە چارەسەر نەکرا و مووچە نەنێردرا، چ بژاردەیەک بگرنەبەر، یەکێتی دەیەوێت پێش کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی بۆچوون و هەڵوێستی خۆی دیاری بکات، ئینجا گفتوگۆی لەسەر بکەن.
باکگراوند: ئەمڕۆ فازڵ میرانی، بهرپرسی دهستهی كارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاڤای گوت،"سبەی کۆبوونەوەیەکی گرنگ بۆ چارەسەری کێشەی مووچە لەنێوان پارتی و یەکێتی بەڕێوە دەچێت و سەرۆک بارزانیش بەشدار دەبێت."
لەلایەکی دیکەوە: بەرپرسێکی باڵای پارتی بە ئاڤای ڕاگەیاند، یەکێتی داواکارییە نوێیەکانی خۆی بۆ یەکلایکردنەوەی پۆستەکان دەباتە نێو کۆبوونەوەکە و لەگەڵ پارتی گفتوگۆی لەسەر دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 خولەک لەمەوپێش
کۆنگرەی نائاسایی جەهەپە لە ئەنقەرە دەستیپێکرد
- عێراق
- 39 خولەک لەمەوپێش
ئەمڕۆ حەوت وەزیری حکومەتی عێراق لە پەرلەمان دەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
17 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران بەشێکی دیکەی کۆڕنیشی زاخۆی کردەوە و هانیشتمانییان دڵخۆشن
41 خولەک لەمەوپێش
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی کرایەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
15 گەنجی سکۆتلەندی بەشداری لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە هەولێر دەکەن
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەست بە خەرجکردنی مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەرانی عێراق کرا
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەم هەفتەیە بۆ مووچە یەکلاکەرەوە دەبێت و کۆبوونەوەی گرنگ دەکرێن
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان نزیکە