سوودانی: لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار لەسەر مووچە دەدەین
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، حکومەتەکەی چاوەڕێی ڕاپۆرتی ئەو لیژنەیە دەکات کە بۆ چارەسەری کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان پێکهێنراوە، جەختیش دەکاتەوە لەسەر ئەوەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تەکنیکی و هونەرین نەک سیاسی بە بەڵگەی ئەوەی ئێستا گفتوگۆ لەسەر ئەو بڕی نەوتەکە دەکەن کە پێویستە کوردستان ڕادەستی بکات.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە 70 ڕۆژە بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی کوردستانی ڕاگرتووە، سەرەڕای هەوڵەکانیش لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، دادگای فیدڕاڵی و پەرلەمانی عێراق بەڵام تائێستا بڕیاری ناردنی مووچە نەدراوە، 12ی ئەم مانگەش بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، لە بەغداوە بەڵێنی چارەسەرکردنی پرسی ناردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە چەند ڕۆژی داهاتوو دراوە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی شەرق ئەلئەوستی سعودی ئاماژەی بەوەشکردووە، حکومەتەکەی پابەندە بە جێبەجێکردنی ئەرکە ئەخلاقی و دەستوورییەکانی بەرامبەر خەڵکی کوردستان، بەڵام یاسای بودجە و بڕیاری دادگای فیدڕاڵی هەن کە بنەمای یاسایین و سەرۆکوەزیران ناتوانێت پێشێلیان بکات.
بەوتەی سوودانی، حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواوی نەوتی بەرهەمهێنراو و داهاتە نانەوتییەکانی ڕادەستی بەغدا نەکردووە وەک لە یاسای بودجە و بڕیاری دادگای فیدڕاڵی هاتووە، بۆیەش وەزارەتی دارایی ناتوانێت پشکی کوردستان بنێرێت تا حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندییەکانی جێبەجێنەکات، لەگەڵ ئەوەشدا بەدرێژایی ماوەی ڕابردوو پابەندی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بوون و لەدەرەوەی پشکی خۆی لە بودجە، بودجەیان بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە، بەڵام دەبێت جیاوازیش لەنێوان ناردنی مووچە و ناردنی پشک لە یاسای بودجە، دوای ئینفاقی فیعلی بکرێت.
زانیاریی زیاتر: لیژنەکە پێشنیازەکانی خۆی کە هەردوولا لەسەری ڕازی بن، پێشکەشی ئەنجوومەنی وەزیران دەکات، دوای ئەوەی دڵنیابووین هەرێمی کوردستان پابەند دەبێت بە ناوەڕۆکی پێشنیازەکان، دەنگی لەسەر دەدەین و پەسەندی دەکەین.
پێدراوە ڕاستەکان: سوودانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە کۆبوونەوەی سێشەممەی ڕابردووی ئەنجوومەنی وەزیران بابەتی مووچەی خەڵکی کوردستان باسکراوە و بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی وەزاری دراوە، لیژنەکە لەنێوان ڕەشنوسی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵ یەک ڕەشنوسی هاوبەش ئامادە دەکات کە لەگەڵ دەستوور، یاسا و بڕیاری دادگای فیدڕاڵی یەکبگرێتەوە و ئەنجوومەنی وەزیران پەسەندی دەکات، ئەویش بەجۆرێک دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان بەفەرمی پابەندی ئەرکەکانی لەناو ڕەشنوسەکەدا بێت.
سەرۆکوەزیرانی عێراق دەشڵێت، کێشەی مووچە بۆ لێدان لە هەرێمی کوردستان نییە و ئەوان دەیانەوێت کوردستان ئارام و سەقامگیر بێت، بە بەڵگەی ئەوەی دوای هەڵبژاردن خۆی سەردانی لایەنەکانی کردووە و داوای زوو پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردوە.
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی پەیوەندیشی لەگەڵ سەرۆک بارزانی، سوودانی ڕەتیدەکاتەوە پەیوەندییەکانیان ساردی تێکەوتبێت و ئەوەی خستووەتەڕوو، "سەرۆک مەسعود بارزانی، کەسایەتییەکی نیشتمانی ڕێزلێگیراوە و لە ماوەی ڕابردوودا پەیوەندییەکی باشمان دروستکردووە، باوەڕمان بە هاوبەشیکردن لەگەڵیدا هەیە لە بەڕێوەبردنی دۆخی سیاسی وڵاتدا، جیاوازی یان لێکچوون لە هەڵوێستی ئەم دواییەی نێوانمان یاسایی و تەکنیکییە نەک سیاسی. ئەو زۆر باش دەزانێت کە ئێمە پێداگرین لەسەر لە بەرژەوەندی گەلەکەمان، جا لە هەرێمی کوردستان بێت یان پارێزگاکان دیکە. بەڵام بە دڵنیاییەوە ئێمە دەسەڵاتی ڕەهامان نییە بەسەر دەستوور و یاساکاندا باز بدەین. ئێمە بۆ بەڕێوەبردنی سامانی گشتی هەموو عێراقییەکان ڕاسپێدراوین، ئەرکی سەرشانی ئێمەیە بە بێ هیچ جیاکارییەک، دادپەروەری و یەکسانی بەدی بهێنین".
لەبارەی چارەسەری کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداش لە دۆسیەی نەوتدا، سوودانی باسی لەوەکردووە، لیژنەی هونەری و سیاسی لەنێوان وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵ و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی کوردستان بۆ ئامادەکردنی ڕەشنوسی یاسای نەوت و غاز پێکهێنراوە، دوو بۆ سێ کۆبوونەوە کران و دواتر هەولێر ناردنی شاندی بۆ ئەو مەبەستە ڕاگرتووە، ماوەی ڕابردوو حکومەتی فیدڕاڵی باوەڕی وابوو ئەو ماوەیە بۆ چارەسەری بنەڕەتی کێشەی نەوت و غاز گونجاو بوو، ئەوەش کێشەی دەسەڵاتی هەرێم و پارێزگاکان لە دۆسیەی نەوت و غاز بەشێوەیەکی تەواو یەکلایی دەکاتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 10 خولەک لەمەوپێش
سوودانی هەڵوێستی خۆی لەبارەی هێرشە درۆنییەکانەوە ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
دوایین وادە بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک دیاری کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕیهانا بەشداری لە فیلمی بابە سەمفوور دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی ڕیشهێشتنەوە لە فەرمانبەرانی قەدەغە دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
دێربی بادینان لە سلێمانی دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیوەندی نێوان شەکرەی خوێن و نەخۆشییەکانی چاو ئاشکرا دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەکارهێنانی بیستۆک هەڕەشە لە بیستنی گەنجان دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان دادەبەزێت
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
شوان كەلاری: كۆبوونەوەی فراكسیۆنە كوردستانییەكان و وەزیرە كوردەكان ئەرێنی بوو