ئەپیکۆر: هێرشە درۆنییەکان نامانوەستێنن و بەردەوام دەبین

  • بزنس
  • 13 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
ئەپیکۆر: هێرشە درۆنییەکان نامانوەستێنن و بەردەوام دەبین

مایڵز کاگینز، وتەبێژی کۆمپانیای ئەپیکۆر

ئاڤا نیوز

وتەبێژی کۆمپانیای ئەپیکۆر ڕایدەگەیەنێت، هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر کیڵگەکانی نەوت مەترسیدار و وێرانکەرن، بەڵام ئێمە ڕژدین لەسەر وەبەرهێنان لە بواری نەوت و وزە و ئەو هێرشانە نامانوەستێنن.

چیرۆکی سەرەکی: لە چەند ڕۆژی ڕابردووەوە لەڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کراوەتە سەر ژمارەیەک کێڵگەی نەوت لە سنووری پارێزگای هەولێر، پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، لە ئەنجامدا زیان بەر ژێرخانی ئەو کێڵگانە کەوتووە.

لێدوانی فەرمی: مایڵز کاگینز، وتەبێژی کۆمپانیای ئەپیکۆر بە ئاڤامیدیای گوت: ئەو هێرشانەی کراونەتە سەر ژمارەیەک کۆمپانیای ئەپیکۆر زۆر مەترسیدار و وێرانکەرن، بۆ بواری وەبەرهێنان لە بواری نەوت و کار لەسەر ئابووری عێراق دەکەن، ئێمە بە تووندی ئیدانەی ئەو هیرشانە دەکەین.

- داوامان لە بەرپرسانی عێراق کردووە لێکۆڵینەوە لەو هێرشانە بکەن و بەرپرسانی ئەو هیرشانە سزا بدرێن.

- هێرشەکانی سەر کێڵگەکانی نەوت کارەکانمان لە بەرهەمهێنان لە هەرێمی کوردستان و عێراق ناوەستێنن و ئێمە بەردەوام دەبین.

- کۆمپانیاکەمان لە گفتوگۆ بووە لەگەڵ عێراق، بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی تورکیاوە، هەرچەند ئەو هێرشانە بۆ سەر کێڵگەکانی نەوت کراون، بەڵام گفتوگۆکان بەردەوامن، بۆ ئەوەی هەناردە کردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە.

- بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان پارەی باش دەگەڕێتەوە خەزێنەی عێراق، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ دابەشکردنی مووچە، وەک دەزانین حکومەتی عێراق چەند مانگێکە ناردنی موچەی ڕاگرتووە.

- بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەمانەوێت ڕێکەوتنێکی نووسراومان هەبێت بۆ ئەوەی بەرچاو ڕوونی تەواومان بۆ کارەکانمان و داهاتوو هەبێت.

- لە ساڵی 2005 ەوە کۆمپانیاکەمان 10 ملیار دۆلاری لە کێڵگەکانی نەوت خەرج کردووە، ئێستا زیاتر لە 10 کۆمپانیای جیهانی لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان دەکەن، ئێمە بەهیچ جۆرێک ناوەستن لە وەبەرهێنان لە بواری نەوت لە هەرێمی کوردستان.

- ژمارەیەکی زۆر کورد و دەستی کاری ناوخۆ لە پاراستنی ئەمنییەتی کێڵگەکانی نەوت و کارکردن و بەرهەمهێنان و پەرەپێدانی کێڵگەکان کاردەکەن.

- ئێمە چاوەڕوانیمان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق ئەوەیە کە کارمەندانمان و کێڵگە نەوتییەکان بپارێزن، ئێمە دڵنیاین ئەوەی لە ئەستۆی هەرێمی کوردستان بێت بۆ پاراستنی ئێمە و کێڵگەکانی نەوت جێبەجێی دەکات.

باکگڕاوند: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ژمارەیەک هێرش کراونەتە سەر کێڵگەکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان، هیرشەکان ئەمانەن:

- دووشەممە 14-7-2025، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە کێڵگەی نەوتی خورمەڵە لە پارێزگای هەولێر کەوتنە خوارەوە.

- سێشەممە 15-7-2025، بە درۆنێکی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر كێڵگەی نەوتی سەرسەنگ لە ناحیەی چەمانکێ لە پارێزگای دهۆک.

- ئەمڕۆ چوارشەممە 16-7-2025، بە چوار درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر کێڵگەی نەوتی DNO لە پیشخابوور و کێڵگەی نەوتی DNO لە تاوکێ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و کێڵگەی نەوتی هەنت ئۆیڵی ئەمریکی لە باعەدرێ لە قەزای شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆک.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ