
لیستی مووچەی وەزارەتی دارایی
ئاڤا نیوز
دوای واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی نێوان هەولێر و بەغدا لەلایەن سوودانی، هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی پێنج دەنێردرێت و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
وێنە گەورەکە: دوای گفتوگۆیەکی زۆر و چەندین کۆبوونەوە و گۆڕینەوەی پەیام، هەردوو حکومەتی عێراق و کوردستان لەبارەی نەوت و داهاتی ناوخۆ و مووچە ڕێککەوتن، دوێنێ و ئەمڕۆ ڕێککەوتننامەکە لەلایەن مەسرور بارزانی و سوودانی واژۆ کرا، هەفتەی داهاتووش دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: حکومەتی عێراق ناوەڕۆکی ڕێککەوتننامەکەی بەفەرمی ئاشكرا کرد، لە مووچە و داهاتی مانگی پێنجەوە دەستپێدەکات، بڕیاری داوە دوای هەنگاونان بۆ جێبەجێکردنی ڕرێککەوتنەکە لەلایەن حکومەتی کوردستان مووچەی مانگی پێنج خەرج بکرێت.
لێدوانە فەرمییەکان: ئاڤا لەبارەی وادەی ناردنی پارە و دابەشکردنی مووچە قسەی لەگەڵ سێ سەرچاوەی جیاواز کردووە:
حکومەتی عێراق: بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند:
٠ بۆ دەسپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوت، هەندێک ڕێککاری تەکنیکی ماوە لە نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق و تورکیا.
٠ بۆ ناردنی مووچە، حکومەتی عێراق چاوەڕوانی هەناردەکردنی نەوت ناکات، بەڵام دەبێت بەزووترین کات دەست بە ڕێککارە تەکنیکییەکان بکرێت.
٠ وەزارەتی دارایی عێراق ئێستا چاوەڕوانی لیستی تەرازووی پێداچوونەوە (میزان مراجەعە) و داهاتی ناوخۆیە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان.
٠ ڕۆژی دووشەممە یاخود سێشەممە پارەی کاشی مووچە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە ڕادەستی وەزارەتی دارایی کوردستان دەکرێت. بڕەکەشی هاوشێوەی مانگەکانی پێشوو دەبێت، نزیکەی 958 ملیار دینار.
بانکی ناوەندی: لقی هەولێری بانكی ناوەندیی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند، پارەی پێویستییان لەبەردەستە بۆ دابینكردنی مووچە، هەر کاتێک بڕیاریان بۆ بچێت پارە ڕادەستی وەزارەتی دارایی کوردستان دەکەن.
وەزارەتی دارایی کوردستان: بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی کوردستان بە ئاڤای گوت:
٠ لیستی مووچەی مووچەخۆران بۆ مانگەکانی پێنج و شەش لە بەغدایە و هیچ کێشەیەکیان نییە.
٠ میزان موراجەعەی مانگی پێنج و شەش ئامادەیە و ئەگەر وەزارەتی دارایی عێراق داوای بکات ڕۆژی یەکشەممە 20ی مانگ دەینێرن. لیستی مووچە و میزان موراجەعەی مانگی حەوت کاریان لەسەر دەکرێت، ڕەنگە تا ڕۆژی یەکشەممە ئەوانیش ئامادە بکرێن.
٠ لەبارەی ناردنی داهاتی ناوخۆ، وەزارەتی دارایی چاوەڕوانی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستانە، بڕیاریان بۆ بچێت 120 ملیار دینار بۆ بەغدا دەنێرن و چاوەڕوان دەکرێت ڕۆژی یەکشەممە پارەکە بنێردرێت.
٠ ئامادەن بۆ دابەشکردنی مووچە، هەر کاتێک پارەی پێویست بگات لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا خشتەی دابەشکردنی مووچە بڵاو دەکەنەوە، لە ماوەی سێ بۆ پێنج ڕۆژیشدا دەتوانن مووچە دابەش بکەن.
٠ خشتەی دابەشکردنی مووچە هاوشێوەی مانگی چوارە و گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی تێدا ناکرێت. لیستی مووچەی مانگی چوار بە خانەنشینانی مەدەنی و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دەستیپێکرد و بە سێ ڕۆژ تەواو بوو.
باکگراوند: ناوەڕۆکی ڕێککەوتننامەی هەولێر و بەغدا شەش بڕگە لەخۆدەگرێت و تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ کاری پێدەکرێت، بەڵام مەرج نییە گۆڕانکاری تێدا نەکرێت.
دەقی ڕێککەوتنەکە لەم لینکە بخوێنەوە...
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له سۆران 420 کارگوزار 47 ڕۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانبارینی لاواز چەند وڵاتێکی ناوچەکەی گرتووەتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆک مەسعود بارزانی.. فریادڕەسی ئێزدییەکان
14 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: بەرزبوونەوەی فشاری خوێن یەکێک لە هۆکارەکانی دروستبوونی ئاوی سپی چاوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی دەنگۆی تووشبوونی زەکەریا عەبدوڵڵا بە شێرپەنجە ڕوونکردنەوە دەدرێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک هۆشداری دەدات لە بەکارهێنانی مۆبایل لە توالێتدا
17 ئەیلوول
لە هەولێر مامۆستایەک بە بڕوانامەی بنەڕەتییەوە بە زۆر دەگوازرێتەوە بۆ ئامادەیی
17 ئەیلوول
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
جوان عەبدوڵڵا: ناردنی بابەتی داهاتی نانەوتی بۆ ئەنجوومەنی دەوڵەت بیانوو گرتنە
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو دادەبەزێت