
کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ تەیف سامی. وێنە؛ پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەسەر زاری وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند: دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت بۆ درەەوە بکاتەوە و داهاتی نانەوتی ڕادەستی بەغدا بکات ئەو کات بەغدا مووچەی مانگی پێنج دەنێرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق میوانداریی تەیف سامی، وەزیری دارایی فیدڕاڵی کرد و گفتوگۆیان سەبارەت بە چەندین پرسی دارایی لەوانەش یاسای بودجە و خشتەکانی بودجەی ساڵی 2025 و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دوای کۆبوونەوەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند: بە وتەی تەیف سامی بەپێی ڕێککەوتنی ئەم دواییەی نێوان هەولێر و بەغدا دەبێت هەرێمی کوردستان دەست بکات بە هەناردەکردنەوەی نەوت لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆ، هاوکات داهاتی نانەوتی ڕادەستی بەغدا بکات کە تەنیا داهاتی مانگی پێنج 120 ملیار دینارە ئینجا لە بەرامبەردا وەزارەتی دارایی فیدراڵ مووچەی مانگی پێنج دەنێرێت.
بەپێی ڕێککەوتنەکەی نێوان هەولێر و بەغدا چوار لیژنە پێکهێنراوە بۆ پێداچوونەوە بە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان و دیاریکردنی ئەو بڕەی دەبێت بۆ بەغدا بنێردرێت و دیاریکردنی پێداویستیی ناخۆی هەرێمی کوردستان لە سووتەمەنی. نەرمین مەعروف ئەوەشی وت.
زانیاریی زیاتر: بەوتەی نەرمین مەعروف، لیژنەکان لە ڕۆژی سێشەممەی داهاتووەوە دەست بەکارەکانیان دەکەن و لە ماوەی دوو هەفتەدا واتە تاوەکو سەری مانگ دەبێت ڕاپۆرتی کۆتایی خۆیان پێشکەش بکەن.
لەلایەکی دیکەوە: محەممەد نووری، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، "لەکۆبوونەوەکەدا کۆمەڵێک بابەت باسکران لەوانەش دواکەوتنی خشتەی بودجەی ئەمساڵ و ڕێککەوتنەکەی نێوان هەولێر و بەغدا، لەبارەی کێشەی مووچە بڕیارە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو کۆبوونەوەی لیژنەی هونەری بکرێت و تییدا ئاستی پابەندی هەردوولا جەختی لەسەر بکرێت لەوانەش ڕادەستکردنی نەوت و داهاتی ناوخۆ لەبەرامبەریشدا مووچەی مانگی ئایار دەنێردرێت، ئەگەر ئاستەنگیش لەبەردەم ناردنی مووچە هەبێت هەوڵ بۆ چارەسەرکردنی دەدەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 47 خولەک لەمەوپێش
بەریتانیا دان بە سەربەخۆیی فەلەستیندا دەنێت
- جیهان
- 57 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: شایەنی خەڵاتی ئاشتییم
- عێراق
- 57 خولەک لەمەوپێش
وەزیری ناوخۆی عێراق لە کەرکووکە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سزاکەی سەر شاسوار عەبدولواحید پەسەند کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی کرایەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
15 گەنجی سکۆتلەندی بەشداری لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە هەولێر دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمێكی دهستڕهنگینی ڕۆژههڵاتی كوردستان له ههولێر كاری دهستیی نمایش دهكات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی هەڵەبجە ئەپڵیکەیشنێک بۆ دۆزینەوەی شوێنە گەشتیارییەکانی شارەکەیان دروست دەکەن
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەم هەفتەیە بۆ مووچە یەکلاکەرەوە دەبێت و کۆبوونەوەی گرنگ دەکرێن
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان نزیکە