
تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرەڕای بوونی دەیان قەیران، لەنێویاندا کەمی پارەی نەختینە لە عێراق، وەزیری دارایی عێراق دەڵێت، یەکلایینەبوونەوەی ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەگەڵ ناجێگریی بەهای نەوت هۆکارن بۆ ئەوەی تائێستا حکومەت خشتەی بودجەی ئەمساڵی ڕەوانەی پەرلەمان نەکردووە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق میوانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بوو و ئامانجی میواندارییەکەش بۆ تاوتوێکردنی دواکەوتنی خشتەکانی بودجە بۆ ساڵی 2025 و چەند پرسێکی دیکەبوو، بەوتەی ئەندامانی لیژنەی داراییش کە دوای کۆبوونەوەکە قسەیان بۆ ڕۆژنامەنووسان کرد، حکومەت نییەتی جدی نییە خشتەی بودجەی ئەمساڵ ڕەوانە بکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا تەیف سامی وتوویەتی، دوو هۆکار وایکردووە نەتوانن خشتەی بودجە بۆ پەرلەمان بنێرن، ئەوانیش بریتین لە ناجێگری نرخی نەوت و یەکلایینەبوونەوەی کێشە داراییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، ئەوەش وایکردووە پارەدارکردنی بودجە ئاستەنگی بۆ دروستببێت.
هۆکارە زانراوەکان: پاساوی تەیف سامی بۆ دواخستنی ناردنی خشتە بودجە ئەوەیە کە "هیچ سوودێک لە ئامادەکردنی خشتەی بودجەدا نییە لە کاتێکدا هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە جێبەجێنەکردنی ئەو پابەندییە داراییانەی لە ئەستۆیەتی"، ئەمە جگە لە کاریگەریی هەستان و دابەزینی نرخی نەوت و قەرزە کەڵەکەبووەکان لەسەر توانای دارایی حکومەتی فیدراڵی"،
لەلایەکی دیکەوە: حکومەتی فیدراڵ پابەندییەکانی بەرامبەر فەرمانبەرانی کوردستان جێبەجێنەکردووە و مووچەی سێ مانگی فەرمانبەرانی وەک بارمتە بۆ چارەسەری ناکۆکییەکان ڕاگرتووە، هاوکات وەک بەرپرسانی کوردستانیش دەڵێن، سەرەڕای مووچە، بەغدا هیچ پابەندییەکی خزمەتگوزاریشی بەرامبەر هەرێمی کوردستان جێبەجێنەکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 32 خولەک لەمەوپێش
هەواڵی مردنی موقتەدا سەدر ڕەتدەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خانمێكی دهستڕهنگینی ڕۆژههڵاتی كوردستان له ههولێر كاری دهستیی نمایش دهكات
14 خولەک لەمەوپێش
دوو گەنجی هەڵەبجە ئەپڵیکەیشنێک بۆ دۆزینەوەی شوێنە گەشتیارییەکانی شارەکەیان دروست دەکەن
36 خولەک لەمەوپێش
شاخەوانانی کورد سەرکەوتنێکی مێژوویی لەسەر لووتکەی زنجیرە چیاکانی قەفقاز تۆمار دەکەن
7 کاتژمێر لەمەوپێش
گەورە و بچووکی پێنجوێن سەرقاڵی کۆکردنەوەی گوێزن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەرمینیا بۆ ڕازیکردنی تورکیا وێنەی شاخی ئارارات لەسەر مۆری پاسپۆرت لادەبات
19 ئەیلوول
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەم هەفتەیە بۆ مووچە یەکلاکەرەوە دەبێت و کۆبوونەوەی گرنگ دەکرێن
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان نزیکە