
بڕێکی زۆری دیناری عێراقی
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا ئەو حەوت نووسراوەی پێویستن بۆ دابینکردنی پارەی مووچە لە بەغدا تەواو بوون، چاوەڕوان دەکرێت لە نزیکترین کاتتدا پارەی مووچەی فەرمانبەران بخرێتەسەر هەژماری بانکیی وەزارەتیی دارایی هەرێمی کوردستان.
چیرۆکی سەرەکی: هەرچەندە دوای 82 ڕۆژ لە نەناردنی، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، بڕیاری ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی دا، تا ئێستا پارەی مووچە نەگەیشتووەتە هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەك لە بانكی ناوەندیی عێراق، بە ئاڤای ڕاگەیاند دابینكردنی پارە بۆ مووچە پێویستی بە حەوت نووسراوە، ئەمڕۆ هەر حەوت (ئەشعار) نووسراوەكە تەواوكراون، ئەمڕۆ داخڵی سیستمی ئاڕ تی جی ئێس دەكرێت ئەمە سیستەمێكە تایبەتە بە كاركردنی بانكی ناوەندی و گواستنەوەی پارە بۆ بانكەكانی تر، كە ئەمە كرا پارەكە دەچێتە سەر هەژماری 200115ی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بانكی ناوەندی.
لەلایەکی دیکە: سەرچاوەیەكیش لە لقی هەولێری بانكی ناوەندیی عێراقیش بە ئاڤای ڕاگەیاند، پارەی پێویست لەبەردەستە و كە پارەكە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، بەشێكی دەگواسترێتەوە بۆ بانكی منارە لە هەولێر و بەشێكی دیكەیشی دەگواسترێتەوە بانكی ئاشتی لە سلێمانی هاوكات بەشێكی دیكەیشی دەمێنێتەوە تایبەتە بە ئەو مووچەخۆرانەی كە لەڕێگەی هەژماری منەوە مووچە وەردەگرن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
د. شاخەوان عەبدوڵڵا: لە پەرلەمانێک کاردەکەین پڕە لە نەفەسی شۆڤێنی
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ نەتانیاهۆ دەردەکات
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: نزیکەی نیوەی کاندیدان تەمەنیان لە خوار 40 ساڵییە
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ڕێگەدەدەین هەنگاریا نەوتی ڕووسیا بکڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم





