
بەندەری فاو
ئاڤا نیوز
شارەزایەکی ئابووری ڕایدەگەیێنێت، هەناردە نانەوتییەکانی ئێران بۆ عێراق لە ماوەی چارەکی یەکەمی ساڵی ئێرانی (لە مانگی سێ بۆ مانگی شەش) کەمی کردووە و دابەزیووە بۆ 1.9 ملیار دۆلاری ئەمریکی، کە ئەمەش بە ڕێژەی 22% کەمترە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو.
بڵاوکراوەی فەرمی: مەنار عوبەیدی، سەرۆکی دامەزراوەی عێراقی ئایندە بۆ لێکۆڵینەوەی ئابووری لە پۆستێکیدا لە فەیسبووک، پاشەکشەیەکی بەرچاو لە هەناردە نانەوتییەکانی ئێران بۆ عێراق لە ماوەی چارەگی یەکەمی ساڵی ئێرانی (لە مانگی ئازارەوە تا حوزەیران) ئاشکرا دەکات و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، بەهای ئەم هەناردانە گەیشتووەتە 1.9 ملیار دۆلاری ئەمریکی، کە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو، دابەزینێکی بە ڕێژەی 22% تۆمار کردووە.
لە هەمان کاتدا: عوبەیدی ڕوونیکردووەتەوە، ئیماراتی عەرەبی بە دووەم بازاڕی هەناردەی ئێران دادەنرێت بە بڕی 1.6 ملیار دۆلار، کە ئەویش بە بەراورد بە ساڵی پێشوو پاشەکشەی کردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی ئەو زانیارییە فەرمییانەی کە عوبەیدی ئاماژەی پێکردوون، کۆی گشتیی هەناردەکانی ئێران بۆ 15 وڵاتی دراوسێی لە ماوەی چارەگی یەکەمی ساڵی ئێرانی، نزیکەی 13.4 ملیار دۆلار بووە، کە بە ڕێژەی 16% کەمی کردووە بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەناردە نانەوتییەکانی ئێران لە ساڵی ڕابردوودا 36 ملیار دۆلاری تێپەڕاندبوو، کە گەشەیەکی بە ڕێژەی 16%ی بەخۆیەوە بینیبوو بە بەراورد بە ساڵی پێشتر. ئەم پاشەکشە نوێیە پرسیار لەبارەی هۆکارە شاراوەکانی پشت ئەم کەم بوونەوەیەی هەناردە نانەوتییەکانی ئێران بۆ وڵاتە دراوسێ سەرەکییەکانی دروست دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 41 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






