
دیمەنی ئاگرەکەی ناحیەی بەرزنجە. وێنە؛ پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای سێ ڕۆژ لە ئاگرکەوتنەوەی سنووری ناحیەی بەرزنجە ڕووبەرێکی فراوان لە پووش و پاوان و دارستان سووتان.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 2025-07-21، ئاگر لە سنووری گوندەکانی باساک و چنارە کەوتەوە، هەرچەندە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان و خەڵکەوە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی دەدرا، بەڵام ئاگرەکە بەردەوام تەشەنەی دەسەند.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: دوای 72 کاتژمێر توانرا ئاگری سنووری گوندەکانی باساک و چنارەی سەر بە ناحیەی بەرزنجە کۆنترۆڵ بکرێت.
زانیاریی زیاتر: لە ماوەی ئەو سێ ڕۆژەی کە ئاگرکەوتنەوەکە دروست بوو، جگە لە هێزە ئەمنییەکان خەڵکی گوندەکانی چنارە، حاجی مامەند، گێڵیەر، بەرزنجە، باساک هاوکاربوون بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە.
زیانە سەرەکییەکان: نزیکەی پێنج هەزار دۆنم پووش و پاوان و دارستانی سروشتی سووتاون، هەروەها زیانی زۆر بە سروشت و ژینگەی سنووری بەرزنجە کەوتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 10 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
44 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






