
دراوی عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست دەڵێت، بڕیارە مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی سەر بە وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا هەفتەی داهاتوو لە داهاتی ناوخۆ دابەش بکرێت.
لێدوانی فەرمی: عەلی ڕەئوف، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: وەزارەتی دارایی و ئابووری پێی ڕاگەیاندین، کە لەگەڵ میلاک ناتوانن مووچەی گرێبەستەکان خەرج بکەن، بەڵکو ڕۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: 42 هەزار و 33 مامۆستای گرێبەست هەیە، کە 37 هەزار و 939 مامۆستایان سەربە وەزارەتی پەروەردەیە، هەروەها چوار هەزار و 100 مامۆستای سەربە وەزارەتی خوێندنی باڵایە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تێچووی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست زیاتر لە 24 ملیار دینارە و لەسەر داهاتی ناوخۆیە.
لەلایەکی دیکە: وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕی 974 ملیار دینار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتەکەیان و بڕیارە سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت.
بەگوێرەی ئەو خشتەیەی بڵاوکرایەوە، لە سێ ڕۆژدا و لە ڕۆژانی هەینی، شەممە و یەکشەممە مووچەی سەرجەم دەستە و وەزارەتەکان دابەش دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 42 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






