وەزارەتی دارایی: لێبڕینی بڕێک پارە لە مووچەی فەرمانبەران لەسەر داواکاری وەزارەتی پلاندانانی عێراق بووە
- بزنس
- 25 تەممووز

دیمەنی مووچەخۆران لە بەردەم ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە. وێنە؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لەبارەی لێبڕینی بڕێک پارە لە مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دارایی دەڵێت، ئەمە لەسەر داوای وەزارەتی پلاندانانی عێراق بووە و تەنیا بۆ یەک مانگە.
چیرۆکی سەرەکی: سەرەڕای دواخستنی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن بەغداوە، ئەم مانگە سەرجەم مووچەخۆران لەکاتی ڕاکێشانی مووچەکانیان، بەراورد بە مانگەکانی ڕابردوو بڕێک پارەیان کەمتر وەرگرت. وا بڵاوکرایەوە ئەم لێبڕینە پەیوەندی بە پڕۆژەی "هەژماری من" هەبێت، بەڵام وەزارەتی دارایی و ئابووری کوردستان ئەمە بە تەواوی ڕەت دەکاتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری - وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند. ئەو بڕە پارەیەی لە مووچەی فەرمانبەران بڕاوە %1ـی مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەرانە، ئەمەش لەسەر داواکاری وەزارەتی پلاندانانی عێراق بووە بەمەبەستی تۆمارکردن و دروستکردنی ژمارەی وەزیفی لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی. کە لە ڕۆژی 2024-12-18 بە ژمارە (24972) ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لێداوە. بۆیە هیچ پەیوەندی بە پڕۆژەی هەژماری من نییە، وەک ئەوەی کە بڵاوکراوەتەوە.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەم لێبڕینە تەنیا بۆ مانگی پێنج بووە، واتا بەردەوام نابێت. تەنیا فەرمانبەرانی هەمیشەیی و ئەو فەرمانبەرە گرێبەستانە دەگرێتەوە کە مووچەکانیان لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە خەرج دەکرێت، بەهیچ جۆرێک خانەنشینان و سوودمەندانی چاودێری کۆمەڵایەتی ناگرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 52 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






