
گوڵەگەنم
ئاڤا نیوز
جێگری سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای کرد، ئەمساڵ هاوشێوەی ساڵانی پێشوو بە 850 هەزار دینار گەنمی جووتیاران عێراق و هەرێمی کوردستان وەردەگیرێت.
بۆچی گرنگە: ساڵی ڕابردوو 500 ھەزار تۆن گەنم لە جووتیارانی ھەرێمی کوردستان وەرگیراوە، ئەمساڵ پێشبینی دەکرێت بەرھەمی گەنم زۆر بێت و بگاتە 800 ھەزار تۆن؛ ئەمەش کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی داهاتی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دەبێت.
لێدوانی فەرمی: زۆزان کۆچەر، جێگری سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ئاڤا نیوز گوتی: پشتگیریی جووتیاران لە کڕینی گەنمدا هەیە، کە بە 850 هەزار دینار بۆ هەر تۆنێک لێیان وەردەگیرێت، بەڵام لە دۆخێکدا کە جووتیارێک تەکنیکەکانی ئاودێریی مۆدێرن وەک پەرژینی ئاو یان هاوشێوەکانی بەکاردەهێنێت، گەنمی زیاتریان لێ وەردەگیرێت.
زانیاریی زیاتر: "بەدڵنیاییەوە حکومەت و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی عێراق هەوڵی ڕێگریکردن لە بەقاچاخهێنانی گەنم بۆ ناو عێراق دەکەن لەپێناو پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی گەنم" زۆزان کۆچەر وای گوت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 40 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






