
دیناری عێراقی. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێنراوێکی لەبارەی پرۆژەی هەژماری من بڵاوکردەوە و دەڵێت، ماوەیەکە هەواڵی ناڕاست دژی پرۆژەکە بڵاودەکرێنەوە و بە پێویستمان زانیوە ڕوونکردنەوە بدەین.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: "پرۆژەی هەژماری من بە هەماهەنگی وەزارەتی دارایی و بە ئاگاداری سەرۆکوەزیرانی عێراق و بە ڕەزامەندی بانکی ناوەندی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت؛ ئەمەش بۆ دروستکردنی بانک نییە بەڵکو بە ئامانجی دابینکردنی ڕێگەیەکی گونجاوە بۆ دەستگەیشتن بە چەندین خزمەتگوزاریی دارایی".
بۆچی گرنگە؟ لەڕێگەی ئەم پرۆژەیەوە مووچەخۆران هەر مووچە نا، لە چەندین جۆری قەرز و پێشینە سوودمەند دەبن. پرۆژەکەش ڕێگری لە سپیکردنەوەی پار دەکات و گەندەڵی کەم دەکاتەوە.
ئەمەش بزانە: ئێستا پێنج بانک بەشدارییان لە پرۆژەکەدا کردووە، بەڵام سێ بانکی دیکەی باوەڕپێکراو لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی بەشداری بکەن؛ داواکاری هەندێک بانکیش ڕەتکراوەتەوە، چونکە لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزایان لەسەر بووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی بڕیاری بانکی ناوەندی، پێویستە سەرمایەی هەر یەک لە بانکە بەشدارەکان، لە 250 ملیار دینارەوە زیاد بکرێت بۆ 400 ملیار دینار، بەمەش مووچەخۆران لە پارێزراوی مووچەکانیان دڵنیا دەبن.
چەند زانیارییەک لەبارەی پڕۆژەی هەژماری من:
- بەشداربووان لە 19 خزمەتگوزاریی بانکی سوودمەند دەبن.
- تێچووی مانگانەی سەرجەم خزمەتگوزارییەکان 2500 دینارە.
- لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستاندا 1000 ئامێری ڕاکێشانی پارە دادەنرێت.
- ئامێرەکان 24 کاتژمێر کار دەکەن و ناوەستن.
- تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ، ملیۆنێک مووچەخۆر تۆمار دەکرێن.
- ژمارەی بانکە بەشداربووەکان لە زیادبووندایە.
- بەشداربووان ئازادن لە گۆڕین و هەڵبژاردنی بانک بە مەرجێک بەشداری پرۆژەکەی کردبێت.
- جگە لە بەشداربوو، هیچ کەسێکی دیکە ناتوانێت دەستکاری هەژماری مووچەخۆر بکات.
- بەشداربووان بەپێی قەبارەی مووچەکەیان لە قەرز و پێشبینەکان سوودمەند دەبن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 45 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش





