وەزارەتی دارایی دوو ڕێگەچارە بۆ مووچهی خانەنشینیی زیندانییانی سیاسی و کەسوکاری شەهیدان دیاری دەکات
- بزنس
- 30 تەممووز

دیمەنی خانەنشینان لەکاتی وەرگرتنی مووچەکانیان. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، دوو ڕێگەچارەی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی مانگی یەکی ئەو زیندانییە سیاسیانە و کەسوکاری شەهیدانانە خستووەتە ڕوو کە سەرەتای ئەمساڵ خانەنشین کران و دواتر بە بڕیارێک گەڕێنرانەوە سەر کارەکانیان.
چیرۆکی سەرەکی: سەرەتای ئەمساڵ، بەپێی یاسا، ئەو فەرمانبەرانەی کە لە زیندانیانی سیاسی و کەسوکاری پلە یەک و دووی شەهیدانن و تەمەنیان گەیشتبووە 60 ساڵ، خانەنشین کران. بەڵام دواتر بە بڕیارێکی نوێ، تەمەنی وەزیفییان بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیکە درێژکرایەوە، بەمەش تەمەنی خانەنشینییان بوو بە 65 ساڵ و گەڕانەوە سەر کاری ئاسایی خۆیان.
زانیاریی زیاتر: ئەم گۆڕانکارییە بووە هۆی ئەوەی زیاتر لە پێنج هەزار فەرمانبەر لەم توێژە، مووچەی مانگی یەکی ساڵیان وەرنەگرن. کێشەکەش تا ئێستا بە شێوازی جیاواز مامەڵەی لەگەڵ کراوە؛ بەشێکیان لە ڕێگەی فەرمانگەکانیانەوە مووچەکەیان بۆ خەرج کراوە، بەشێکی دیکەیان ئەو مانگەیان بۆ کراوەتە مۆڵەت، بەڵام ژمارەیەکی زۆریان هێشتا کێشەکەیان بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە ئاڤای وت، دوو پێشنیازمان بۆ چارەسەرکردنی یەکلاکەرەوەی ئەم کێشەیە خستووەتە بەردەم فەرمانبەران:
٠ مۆڵەتی بێ مووچە: ئەو فەرمانبەرانەی ئەم ڕێگەیە هەڵدەبژێرن، مانگی یەکیان بۆ هەژمار دەکرێت وەک مۆڵەتی بێ مووچە و پارەیان بۆ خەرج ناکرێت.
٠ مۆڵەتی بە مووچە: لەم دۆخەدا، فەرمانبەرەکە مووچەی مانگی یەک وەردەگرێت، بەڵام لە بەرامبەردا ئەو مانگە لە "ڕەسیدی مۆڵەت"ـی فەرمانبەرەکە کەمدەکرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: جێبەجێکردنی هەر یەکێک لەم دوو بژاردەیە لەسەر داواکاریی خودی فەرمانبەر دەبێت، کە دەبێت لەڕێگەی فەرمانگەکەی خۆیەوە نووسراوێکی فەرمی ئاراستەی وەزارەتی دارایی بکات بۆ ئەوەی کارەکانی بۆ ئەنجام بدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 38 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






