
چەند پارچە زێڕێکی جوانکاریی خانمان
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ نرخی یەك ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا بە دوو هەزار و 178 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت، لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستانیش یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 460 هەزار دینارە.
وێنە گەورەكە: نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا لە گۆڕانكاریدایە، ئەمەش پەیوەستە بە مامەڵەكردن بە كاڵا گەورەكان لە بازاڕەكانی جیهان و گۆڕانكاری لە نرخی نەوت و دراوەکاندا.
لێدوانی فەرمی: هەندرێن وەرتی، سەرۆكی سەندیكای زێڕینگەرانی كوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت:” لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان زێڕ بەهایەكی جێگیری هەیە و بە ڕادەیەكی كەم بەرز و نزمی دەكات، ئەمەش پەیوەستە بە بەهای دراوە جیهانییەكانەوە، بەڵام لە جیهاندا بەهۆی گۆڕانكارییەكان ئاڵوگۆڕی قەبارەی هەناردە و هاوردەی جیهانی، نرخی زێڕیش گۆڕانكاریی بەسەردا دێت، ئەمەش کاریگەریی لەسەر کوردستان دەبێت".
نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان:
- مسقاڵێک زێڕی عەیار 24 بە 525 هەزار دینارە.
- مسقاڵێک زێڕی عەیار 22 بە 480 هەزار دینارە .
- مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 460 هەزار دینارە.
- مسقاڵێک زێڕی عەیار 18 بە 395 هەزار دینارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 45 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






