وەزیری نەوتی عێراق: ئەمڕۆ یان بەیانی دەست بە هەناردەی نەوتی کوردستان دەکەینەوە
- بزنس
- 6 ئاب
حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق - گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتوونەتە ڕێککەوتن و لە قۆناغی یەکەمدا ڕۆژانە بە بڕی 80 هەزار بەرمیل دەست بە هەناردەی نەوتی کوردستان دەکەنەوە، ئەمڕۆ یان بەیانیش دەست بە وەرگرتنی ئەو بڕی نەوتە دەکەن و لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە هەناردەی دەکەن.
وێنە گەورەکە: هەرچەندە بەگوێرەی ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، پێویستە حکومەتی کوردستان ڕۆژانە 230 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی وەزارەتی نەوتی عێراق بکات، بەڵام بەهۆی هێرشی درۆنەکانەوە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی کوردستان بۆ ڕۆژانە 130 هەزار بەرمیل دابەزیووە، لەو بڕەش 50 هەزاری بۆ ناوخۆ دەگەڕێنرێتەوە و 80 هەزار بەرمیلیش کە دەمێنێتەوە، ڕادەستی کۆمپانیای بەبازارکردنی نەوتی عێراق ( سۆمۆ) دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە سەردانی پارێزگای کەرکووکی کرد و بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، "وەزارەتی نەوت و حکومەتی فیدراڵ ڕێککەوتنی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە بۆ ئەوەی نەوتەکەی هەناردە بکات دوای ئەوەی ڕۆژانە 50 هەزار بەرمیل بۆ ناوخۆ دەگێڕدرێتەوە، دوێنێ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی کوردستان ئاگاداری کردینەوە کە ئێستا بەرهەمهێنان ڕۆژانە 130 هەزار بەرمیلە، بەوپێیەش ڕێککەوتین لە قۆناغی یەکەمدا ڕۆژانە 80 هەزار بەرمیل نەوتییان لێوەربگرین".
وتیشی، ئەو بڕی نەوتەش "ئەمڕۆ یان بەیانی دەست بە وەرگرتنی دەکەین و لە کۆگاکاندا کۆی دەکەینەوە دواتریش لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە هەناردەی دەکەین، کێڵگە نەوتییەکانی کوردستان ڕووبەڕووی هێرشی درۆنی بوونەتەوە و ئەوەش هۆکاربووە بۆ ئەوەی بەرهەمهێنان کەم ببێتەوە و کۆمپانیا نەوتییەکانیش کارەکانیان ڕاگرتبوو، بەڵام هەناردەکردنەوەی نەوت دەبێتە هۆی ئەوەی کۆمپانیاکانیش سەرلەنوێ دەستبەکارەکانیان لە هەرێمی کوردستان بکەنەوە."
بەشێکی دیکە لە قسەکانی حەیان عەبدولغەنی:
- ئەمڕۆ ئێمە لە شاری زێڕی ڕەشین، شاری برایەتی کەرکووک بۆ کردنەوەی ژمارەیەک پڕۆژەی نوێی وزە و چاودێریکردنی هەوڵەکان بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت، وەبەرهێنان لە غاز و گەشەپێدانی زیاتری کێڵگە و دامەزراوەکان.
- بۆ ئەو مەبەستە گرێبەستێکمان بۆ پەرەپێدانی چوار کێڵگەکەی کەرکووک لەگەڵ کۆمپانیای BPی بەریتانی واژۆکردووە، حکومەتی عێراق پێداگرە لەسەر زیادکردنی بەرهەمهێنان کە دەبێتە هۆی زیادکردنی داهاتەکانی دەوڵەت و بودجەیەکیش لە گرێبەستەکە بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە تەرخان دەکرێت
- بە زیادکردنی بەرهەمهێنانی غازیش کارەبای زیاتر بۆ هاووڵاتیان دابین دەکەین و لەپێویستی غازیشدا دەگەینە ئاستی خۆبژێوی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 4 خولەک لەمەوپێش
بەریتانیا دان بە سەربەخۆیی فەلەستیندا دەنێت
- جیهان
- 14 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: شایەنی خەڵاتی ئاشتییم
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
وەزیری ناوخۆی عێراق لە کەرکووکە
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
سزاکەی سەر شاسوار عەبدولواحید پەسەند کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی کرایەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
15 گەنجی سکۆتلەندی بەشداری لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە هەولێر دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمێكی دهستڕهنگینی ڕۆژههڵاتی كوردستان له ههولێر كاری دهستیی نمایش دهكات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی هەڵەبجە ئەپڵیکەیشنێک بۆ دۆزینەوەی شوێنە گەشتیارییەکانی شارەکەیان دروست دەکەن
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەم هەفتەیە بۆ مووچە یەکلاکەرەوە دەبێت و کۆبوونەوەی گرنگ دەکرێن
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان نزیکە