وەزارەتی دارایی: 120 ملیارەکەی داهاتی ناوخۆ ئامادەیە و چاوەڕێی ڕێککەوتنین لەگەڵ بەغدا
- بزنس
- 7 ئاب

دراوی عێراق. وێنە؛ محەممەد شوانی
سەردار
لە بەغدا شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کۆدەبێتەوە و پرسی مووچە یەکلایی دەکرێتەوە و ئەگەر ڕێککەوتنەکە ئەرێنی بوو داهاتی نانەوتی مانگی شەش ڕادەست دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی لێکتێگەیشتنی نێوان هەولێر و بەغدا، دەبێت هەرێمی کوردستان 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی بۆ مانگی شەش ڕادەستی بەغدا بکات، هەرچەندە لە بەغداوە ئاستەنگ بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە دروستکراوە، بەڵام ئێستا پێشهاتی نوێ هەیە و پێشبینی دەکرێت لەم چەند ڕۆژەدا گفتوگۆکان ئەنجامیان هەبێت، هەرێمی کوردستان داهاتی ناوخۆی ئامادەیە و لە ئەگەری گەیشتنە ڕێککەوتن داهاتەکە ڕادەستی بەغدا دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، "داهاتی نانەوتی ئامادەیە، دوای کۆبوونەوەکانی شاندەکانی نێوان هەولێر و بەغدا ئەگەر گەیشتنە خاڵێکی ئەرێنی ئەوا داهاتەکە بۆ مانگی شەش دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق."
ئەمەش بزانە: ئاڤا زانیویەتی، کۆبوونەوەکانی دوێنێی شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هاوتاکانیان لە بەغدا، قۆناغێکی باشیان بڕیوە و ئومێدێکی باش بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەنێوان هەردوولا دروست بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 42 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






