
دیمەنی سووتانی پووش و پاوانی چیای برادۆست. وێنە؛ بەرگریی شارستانیی سۆران
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی بۆ جاری چوارەم ئاگر لە چیای برادۆست کەوتەوە، درەنگانی شەوی ڕابردوو ئاگرەکە کۆنترۆڵ کرا.
چیرۆکی سەرەکی: لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوو، چوار جار ئاگر لە چیای برادۆستی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کەوتووەتەوە، بەرگریی شارستانیی سۆرانیش گومان دەکات ئاگرەکان بە دەستی ئەنقەست لە پووش و پاوان و دارستانی چیاکە بەردرابێت.
لێدوانی فەرمی: ڕەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە ئاڤای گوت، درەنگانی شەوی ڕابردوو بۆ جاری چوارەم ئاگر لە چیای برادۆست کەوتەوە و کۆنترۆڵ کرا.
لە ماوەی پێنج ڕۆژدا چوار جار ئاگر لە چەند شوێنێکی نزیک یەکتری چیاکە کەوتووەتەوە، بۆیە گۆمان دەکرێت ئاگرەکان بە دەستی ئەنقەست بێت.
زانیاریی زیاتر: ئاگرەکانی چیای برادۆست کەوتووەتە نزیک هەردوو گوندی بێلەنگر و مەجیداوە، شوێنی ئاگرەکان سەختە و ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوەی پێناگات، بۆیە هەموو جارێک ئاگرەکان بەدەست و بە بەکارهێنانی ئامێری هەوایی کۆڵەپشت کۆنترۆڵ کراون.
ئەمەش بزانە: لەو چوار ئاگرە زیاتر لە 50 دۆنم پووش و پاوان و دارستانی چیاکە سووتاون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 38 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






