دیمەنی ئۆتۆمبێلێک لەکاتی وەرگرتنی بەنزین. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
لە ڕۆژی شەممەی داهاتووەوە، دابەشكردنی بەنزینی 750 دیناری لە هەولێر، ئاسایی دەبێتەوە و ڕۆژانە لە 25 وێستگە دابەش دەكرێت.
وێنە گەورەكە: زیاتر لە هەفتەیەكە، دابەشكردنی بەنزینی حكومی بە نرخی پاڵپشتیكراو، لە بەنزینخانەكانی شاری هەولێر و دەوروبەری كەمبووەتەوە. بەو هۆیەوە نۆرەی دوور و درێژی ئۆتۆمبێل لە بەردەم چەند بەنزینخانەیەك دروست دەبوو، بەو پێیەی هاووڵاتیان بە زەحمەت بەنزینیان دەستدەكەوت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، سەرەتای هەفتەی داهاتوو؛ بەدیاریكراوی لە ڕۆژی شەممە 9ـی ئابی 2025، پرۆسەی دابەشكردنی بەنزینی 750 دیناری لە بەنزینخانەكان ئاسایی دەبێتەوە و لە 25 بەنزینخانە ئەمجۆرە بەنزینە دابەش دەكرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی هێرشە درۆنییەکانی مانگی ڕابردوو بۆ سەر كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان، ئاستی بەرهەمهێنانی سووتەمەنی بۆ نیوەی ئاستی ئاسایی دابەزی، بەهۆیەوە پێدانی بەنزین بە نرخی پاڵپشتیکراو کەمبووەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 33 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






