
دیمەنی ئاگرەکە. وێنە؛ پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی ئاگر لە سنووری ناحیەی ناڵپارێز کەوتەوە، بەهۆی سەختی ناوچەکەوە توانرا دوای زیاتر لە 13 کاتژمێر ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی هەینی، ئاگر لە سنووری گوندەکانی 'هەرزەلە، سەرکان، گەوڕان، گەڵوز'ـی سەربە ناحیەی ناڵپارێز کەوتەوە، بەهۆی سەختی ناوچەکە ئاگرەکە زیاتر تەشەنەی سەند.
لێدوانی فەرمی: عەمید هێمن کەمەرخان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەهۆی سەختی ناوچەکە و مەترسی هەبوونی مین، کۆنتڕۆڵکردن و کوژاندنەوەی ئاگرەکە سەخت بوو.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی وتیشی: زیاتر لە هەزار دۆنم پووش و پاوان و دارستانی سروشتی سووتاون، بەڵام هیچ ئاژەڵ و باڵندەیەکی کێوی نەبینراون کە بەهۆی ئاگرەکەوە سووتابن.
زانیاریی زیاتر: بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە جگە لە تیمەکانی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ناڵپارێز، ژینگەدۆستانی ڕێکخراوی ملەکەوە و گوندنشینانیش لە کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا بەشداربوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆزینەوەی هۆکاری سەرەکی ئاگرکەوتنەوەکە کراوەتەوە، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەش فەرمانی دەستگیکردن بۆ کەسێک دەرچووە کە گومان لێکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
محەممەد حاجی مەحموود: ئەنجامی هەڵبژاردن شکست بوو بۆ ئێمە
- عێراق
- 11 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەستیپێکرد
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت لە ئیدارەی سۆران دادەخرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ڕەنگە لەگەڵ سەرۆکی ڤەنزوێلا گفتوگۆ بکەم
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی كوردستان هەوڵی بەدەستهێنانی پشتیوانیی دارایی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا دەدات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

چین لە ئاسمان وزەی با دەگۆڕێت بۆ کارەبا
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
- ژینگە
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانبارین بەردەوام دەبێت
- ژینگە
- 16 تشرینی دووەم
پلانێکی ستراتیژی بۆ چارەسەرکردنی ئاوی قورس جێبەجێ دەکرێت






