دیناری عێراقی- وێنە: محەممەد شوانی- ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی سێ بە پلەبەرزکردنەوەوە بۆ بەغدا دەنێردرێت، سبەینێش لیستی مووچەی مانگی دوو ڕادەگەیێنرێت.
لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ڕێککەوتن کراوە کە مووچەی هێزی پێشمەرگە و ئەوانەی دیکە کە نەنێردراوە بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت، سەرۆکوەزیران بارزانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیوەندی بەردەوامدا بووە و لێکتێگەیشتنی باشکراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ لەناو کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران هیچ بڕیارێک لەبارەی پاشەکەوتی مووچە نەبووە.
بۆچی گرنگە: لیستی مانگی سێی مووچەی مووچەخۆران بە پلە بەرزکردنەوەوە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت و پلە بەرزکردنەوە کاریگەری لەسەر بڕی پێویستی بودجە بۆ دابەشکردنی مووچە دەبێت، بەشێکی زۆری مووچەخۆران مووچەکانیان زیاد دەبێت.
زانیاریی زیاتر: پڕۆژەی هەژماری من بە ئاگەداری حکومەتی عێراق کراوە و تا کۆتایی ئەمساڵ هەموو مووچەخۆران دەبنە خاوەنی هەژماری من.
گۆشەیەكی دیكە: ئەمڕۆ سەرۆكوەزیران بارزانی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستانی ڕاسپارد دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی شووبات بكرێت و ئامادەكارییش بۆ مووچەی مانگی سێ بكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 9 خولەک لەمەوپێش
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
9 خولەک لەمەوپێش
مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی کرایەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
15 گەنجی سکۆتلەندی بەشداری لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە هەولێر دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمێكی دهستڕهنگینی ڕۆژههڵاتی كوردستان له ههولێر كاری دهستیی نمایش دهكات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی هەڵەبجە ئەپڵیکەیشنێک بۆ دۆزینەوەی شوێنە گەشتیارییەکانی شارەکەیان دروست دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەم هەفتەیە بۆ مووچە یەکلاکەرەوە دەبێت و کۆبوونەوەی گرنگ دەکرێن
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان نزیکە