
عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق
ئاڤا نیوز
پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق دەڵێت، %80ـی پارەی عێراق لە دەرەوەی سیستمی بانکییە و لە ماڵەکاندا هەڵگیراوە. ئەمەش بەهۆی نەبوونی متمانەیە بە سیستمی بانک.
وێنە گەورەکە: هەموو ئەو سزا بانکییانەی لە ڕابردوو کەرتی بانکی عێراقی گرتووەتەوە، بێ متمانەیی لای هاووڵاتییانی عێراق بە سیستمی بانک دروست کردووە.
لێدوانی فەرمی: عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، ئەو ڕێژە زۆرەی پارەی عێراق کە لە ماڵەکاندا هەڵگیراوە و %80 پارەی عێراق پێکدەهێنێت، ئاماژەیە بۆ نەبوونی سیستمی بانکی لە عێراق. هاوکات بانکی ناوەندی داوای لە هەموو بانکەکان کردووە لەماوەیەکی کەمدا سەرمایەکانیان بگەیەننە 400 ملیار دینار.
عەلی عەلاق دەشڵێت، دامەزراندنی سیستمێکی بانکی نیشتمانی تۆکمە پێویستی بە هاوبەشی ڕاستەقینە هەیە لەگەڵ بانکە نێودەوڵەتییە گەورەکاندا کە سامانەکانیان لەنێوان 300 بۆ 400 ملیار دۆلاردایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- فۆتۆستۆری
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش






