خانەنشینانی نوێ مامەڵەکانیان تەواو بوو؛ ئاڤا وردەکاری دابەشکردنی مووچەکانیان ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 16 ئاب

خانەنشینێک لەکاتی بژاردنی مووچەکەی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
مامەڵەی خانەنشینی ئەو فەرمانبەرانەی لەدایکبووی ساڵانی 1962، 1963 و 1964 بوون و لە سەرەتای ئەمساڵەوە خانەنشین بوون، تەواو بووە و ناویان خراوەتە سەر لیستی مووچەی مانگەکانی شەش، حەوت و هەشت. شەش تا هەشت مووچە بەیەکەوە وەردەگرن، کە ژمارەیان نزیکەی 23 هەزار کەس دەبێت.
وێنە گەورەکە: بەهۆی هاوتاکردنی تەمەنی خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراق، کە لە 63 ساڵەوە بۆ 60 ساڵ کەمکرایەوە. ژمارەیەکی زۆری فەرمانبەران لە سەرەتای ئەمساڵەوە خانەنشین بوون.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "مامەڵەی 400 فەرمانبەری دیکەش کە لەسەرەتای ئەمساڵ خانەنشین بوون تەواو بووە و ئەوانیش لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی هەشتدا، هەشت مووچەی خانەنشینی بەیەکەوە وەردەگرن."
لەلایەکی دیکەوە: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی لە ئێستادا دەستی بە کارکردن لەسەر مامەڵەی خانەنشینیی لەدایکبووانی ساڵی 1965 کردووە. هەروەها ڕۆژانە کار لەسەر چارەسەرکردنی ئەو مامەڵانە دەکرێت کە کەم و کوڕی یان گرفتیان تێدایە بۆ ئەوەی بە زووترین کات کارەکانیان تەواو بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 43 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






