
هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی بەندەری جیهانی تورکیاوە
ئاڤا نیوز
شارەزایەکی ئابووری دەڵێت؛ ئێستا کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکان کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن، ئاستەنگی سەرەکین لەبەردەم دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان و پێویستە بەغدا بە نووسراو گەرەنتی ماف و شایستە داراییەکانیان بکات. ئاشکراشی دەکات کە ئاستەنگییەکی دیکە تورکیایە و دەبێت بەغدا بە فەرمی گڵۆپی سەوز بۆ ئەنقەرە هەڵبکات تا ئەویش بەندەری جەیهان بۆ هەناردەی نەوت بکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: 13ی ئاب وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەفەرمی، ڕێككەوتنی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقی لەسەر میكانیزمی هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان ڕاگەیاند.
لێدوانی فەرمی: نەبیل مەرسومی، شارەزایەکی ئابووری لە عێراق ڕایگەیاند، دوو ئاستەنگی لەبەردەم دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان هەیە، ئاستەنگی یەکەم ڕەزامەندی کۆمپانیا نەوتییەکانە کە ئامادەنین بە 16 دۆلار هەناردەی نەوت دەستپێبکەنەوە بەتایبەتیش کە پرۆسەی گواستنەوەی نەوتەکە و گەیاندنی بۆ بۆرییەکە هەندێکجار پێویستی بە 300 کیلۆمەتر گواستنەوە نەوت بە تانکەر هەیە و ئەوەش خەرجییەکی زیادەیە بۆ پرۆسەکە، جگەلەوەش کۆمپانیا نەوتییەکان داوای بەغدا دان بە گرێبەستە بازرگانییەکانیاندا بنێت و قەرەبووی قەرزەکانیان بکاتەوە، بە نوسراوی فەرمیش ڕێککەوتنیان لەگەڵ بکات کە شایستەکانیان پێدەدات.
دەشڵێت، ئاستەنگی دووەم ڕەزامەندی تورکیایە بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە، هەرچەندە تورکیا پێشتر ڕەزامەندی داوە بەڵام پێویستی بەوەیە عێراق بە فەرمی ئاگاداری بکاتەوە و ئامادەیی بەغدا بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی پێڕابگەیێنێت، ئەو کاتە نەوت دەخرێتە کۆگاکان لە بەندەری جەیهان و سۆمۆش دەست بە فرۆشتنی نەوت دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 41 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






