
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەکی باڵا لە کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی نەوتی کوردستان "ئەپیکۆر" بە ئاڤای ڕاگەیاند: لە هەموو کاتێک زیاتر نزیکبووینەتەوە لە ڕێککەوتن بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت، ئەمریکاش لەوبارەیەوە فشارەکانی دەستپێکردووە.
وێنە گەورەکە: ناکۆکیی سەرەکیی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر شێوازی هەناردەکردنی نەوت و دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستانە، ئێستا گفتوگۆکان بەردەوامن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی بنەڕەتی بە ئامانجی چارەسەرێکی هەمیشەیی کە هەم هەناردەی نەوت دەستپێبکاتەوە و هەم ناردنی مووچە مسۆگەر بکرێت و مووچەی فەرمانبەران لە بەغداوە بنێردرێت.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەکی باڵا لە کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی نەوتی کوردستان ئەپیکۆر بە ئاڤای ڕاگەیاند: هەرگیز وەکو ئێستا لە ڕێککەوتن بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان نزیک نەبووینەتەوە، لەبەر دوو هۆکار؛ یەکەم بابەتەکە پەیوەست بووە بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، دووەم؛ لە ئەمریکاوە فشارێکی زۆر هەیە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت.
تورکیا هیچ کێشەیەکی نییە بۆ دەستپێکردنەوەی نەوت، چونکە لە بەرژەوەندی ئەو وڵاتەیە و لە هەر بەرمیلێک نەوت چوار دۆلاری بۆ تورکیایە.
زانیاریی زیاتر: چاوەڕوان دەکرێت ڕۆژی سێشەممە، هەموو ئەو ڕاپۆرتانەی لیژنەکان تەواویان کردووە، بخرێنە بەردەم سوودانی و لەسەر بنەمای ئەو ڕاپۆرتانە بڕیار لەسەر مووچەی مانگی شەش بدرێت. دوای مووچەی مانگی شەش ڕێککارەکان بۆ مووچەی مانگەکانی داهاتوو دەستپێدەکات.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، بڕیارە لەم یەک دوو ڕۆژەدا، دوو شاند لە هەولێرەوە بچنە بەغدا، ئامانجی سەردانی ئەو شاندانەش ئەوەیە کە لەگەڵ شاندی وەزارەتی دارای عێراق لیژنەیەک پێکبهێنن بۆ پێداچوونەوە بە داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان.

Ava Media
Ghost
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 46 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش





