ئاگرەکەی هەڵەبجە بەردەوامە و کارمەندێکی پۆلیسی دارستان و خۆبەخشێک گیانیان لەدەستداوە
- ژینگە
- 18 ئاب

دیمەنی ئاگرەکەی هەڵەبجە. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئاگرێکی بەرفراوان لە ناوچە شاخاوییەکانی کۆکۆیی هەڵەبجە، کارمەندێکی پۆلیسی دارستان و ژینگە و خۆبەخشێکی کردە قوربانی و تا ئێستاش هەوڵەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی بەردەوامە. بەهۆی سەختی و هەڵدێری ناوچەکەوە و کاریگەری بای بەهێز، داوا لە تیمی فڕۆکەوانی سلێمانی کراوە بۆ بەشداریکردن لە هەوڵەکانی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا.
چیرۆکی سەرەکی: لە دوێنێوە ئاگرێکی بەرفراوان لە ناوچە شاخاوییەکانی کۆکۆیی هەڵەبجە دەستیپێکردووە و جگە لە زیانی گیانی، بووەتە هۆی سووتانی ڕووبەرێکی بەرفراوانی پووش و پاوانی ناوچەکە.
لێدوانی فەرمی: دوێنێ ئێوارە، خۆبەخشێک بە ناوی ئاری موختار لە کاتی هەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە گیانی لەدەستدا. ڕێبەند ئەکرەم، هاوڕێی ئاری، بە ئاڤای ڕایگەیاند، "بەهۆی ڕەشەبایەکی بەهێزەوە، ئاڕاستەی ئاگرەکە لەناکاو گۆڕاوە و بەخێرایی بەسەر ئاریدا هاتووە و سووتاوە." سەرەڕای گواستنەوەی بەپەلە بۆ نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
لەلایەکی دیکەوە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە گیانلەدەستدانی کارمەندێکی خۆی بە ناوی محەممەد شێخ حەیدەر ڕاگەیاند. عەقید ئەرسەلان غەفور، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە، بە ئاڤای وت، "ئەو کارمەندە لەکاتی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا، ڕەشەبایەکی بەهێز لەگەڵ ئاگرەکە بەرەو ڕووی هاتووە و سووتاوە."
زانیاریی زیاتر: تیمەکانی بەرگری شارستانی، پۆلیسی دارستان و ژینگە و ژمارەیەک لە خۆبەخشانی ناوچەکە لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە. عابیدین عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی هەڵەبجە، ئاماژەی بەوەدا کە بەهۆی سەختی و هەڵدێری شوێنی ئاگرەکەوە، ئاستەنگ بۆ هەوڵەکانیان دروست بووە.
وتیشی، "تیمەکانمان توانییان تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن، بەڵام بەداخەوە لە چەند شوێنێکی دیکەدا سەریهەڵدایەوە." لە ئێستادا تیمێکی نوێی 30 کەسی ڕەوانەی ناوچەکە کراوە بۆ بەردەوامیدان بە هەوڵەکانی کوژاندنەوە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاگرەکە زیانێکی زۆری بە دارستان و لەوەڕگای گوندەکانی چنار، مۆردین و نەیجەڵە گەیاندووە و مەترسییەکانی تەشەنەسەندنی هێشتا ماوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 10 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
44 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






