
دیمەنی دراوی عێراق و دۆلاری ئەمریکی. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا دابەزی، وتەبێژی بازاڕی دۆلاری هەولێریش دەڵێت' ئەو گۆڕانكارییە كاتییە'.
لێدوانی فەرمی: کەیفی خۆشناو، وتەبێژی بازاڕی دۆلاری هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: نیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار بوو بە 143 هەزار دینار، بەڵام ئێوارە نرخەکە بۆ 142 هەزار و 500 دینار دابەزی و پێشبینی دەكەین نرخەكەی زیاتر دابەزێت.
هۆکارە زانراوەکان: وتەبێژی بازاڕی دۆلاری هەولێر گوتیشی: حەشدی شەعبی دەیەوێت یاسای تایبەت بە خۆی لە پەرلەمان تێبپەڕێنێت و ئەمریکا دژی ئەمەیە، لەلایەكی دیکە بابەتی ڕۆشتنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لەلایەن بەشێك لە خاوەن نووسینگەكان و كاسبكارانی بازاڕەكە گەورە كراوە و ئامانجیان ساخکردنەوەی دۆلارەکانیانە، هەروەها زیارەتکارانی ئێرانیش لەگەڵ خۆیان دۆلاریان بردووە، ئەمانە هەموویان هۆكاری ئەو گۆڕانكارییەی ئەمڕۆی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلارن.
زانیاریی زیاتر: بە وتەی کەیفی خۆشناو، دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار كاتییە، چونکە هیچ شتێکی وا ڕووینەداوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






