هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بۆ زیاتر لە 300 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 24 ئاب

یەکێک لە کێڵگە نەوتییەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
ئیدارەی وزەی ئەمریکا، بەرزبوونەوەیەکی گەورەی لە هەناردەی نەوتی عێراق بۆ وڵاتەکەی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕاگەیاند. بە جۆرێک عێراق ڕۆژانە 328 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی ئەمریکا دەکات.
وێنە گەورەکە: ئەمریکا یەکێک لە گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوت و هاوکات بەکاربەری نەوتە لەسەر ئاستی جیهاندا و ڕۆژانە زیاتر لە 20 ملیۆن بەرمیل نەوت و بەرهەمە نەوتییەکان بەکاردەهێنێت.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی بەگوێرەی داتاكانی ئیدارەی وزەی ئەمریکا "تێکڕای هاوردەکردنی نەوتی خاو بۆ ئەمریکا لە هەفتەی ڕابردوودا لە هەشت وڵاتی سەرەکییەوە گەیشتووەتە 5.440 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، کە بە بڕی 471 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەمی کردووە بەراورد بە هەفتەی پێشووتر کە 5.911 ملیۆن بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا."
ژمارەکان وادەڵێن: "هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا گەیشتووەتە تێکڕای 328 هەزار بەرمیل، کە بە بڕی 186 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزبووەتەوە بەراورد بە هەفتەی پێشووتر کە 142 هەزار بەرمیل بوو لە ڕۆژێکدا."
لەلایەکی دیکەوە: ئیدارەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "زۆرترین هاوردەی نەوت بۆ ئەمریکا لە هەفتەی ڕابردوودا لە کەنەداوە بووە بە تێکڕای 3.835 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، دوای ئەویش مەکسیک دێت بە 382 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا و سعودیە بە تێکڕای 364 هەزار بەرمیل، و کۆڵۆمبیا بە تێکڕای 184 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا."
زانیاریی زیاتر: بەپێی خشتەکە، "بڕی هاوردەی نەوتی خاوی ئەمریکا لە بەرازیلەوە گەیشتووەتە 181 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە لیبیاوە 86 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە نەیجیریاوە 80 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لەکاتێکدا لە هەفتەی ڕابردوودا هیچ بڕێکی لە فەنزوێلا و ئیکوادۆرەوە هاوردە نەکردووە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 42 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






