بانکی ناوەندی: پێدانی قەرزی وزەی نوێبووەوە ڕانەگیراوە و هاوڵاتییان دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن
- بزنس
- 24 ئاب

دانانی سیستمی وزەی خۆر
ئاڤا نیوز
بانکی ناوەندیی عێراق، دڵنیایی دەدات سەبارەت بە بەردەوامیی دەستپێشخەرییەکەی بۆ پێدانی قەرزی وزەی نوێبووەوە، ڕوونیشیکردەوە کە ڕاگرتنی کاتیی خزمەتگوزارییەکە تەنیا لە ڕێگەی "پلاتفۆرمی ئوور"ەوە بووە و بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە بووە.
چیرۆکی سەرەکی: لە ناوەڕاستی مانگی نیسانی ئەمساڵ، بانکی ناوەندیی عێراق دەستپێشخەرییەکی بۆ پاڵپشتی دانانی سیستمی بەرهەمهێنانی کارەبا بە تیشکی خۆر بە بڕی "ترلیۆنێک دینار" ڕاگەیاند و کە لە ڕێگەی قەرزی بانکییەوە بڕە پارەیەک بە هاووڵاتیان دەدرێت و بۆ دانانی سیستمی بەرهەمهێنانی وزەی خۆر.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بانکەکە لە ڕاگەیێنراوێکدا کە ئەمڕۆ 24ی ئابی 2025 بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە، ئەوەی ڕوویداوە ڕاگرتنێکی کاتی بووە لەسەر (پلاتفۆرمی ئوور) و هۆکارەکەشی تەکنیکییە، کە ئێستا کاردەکرێت بۆ چارەسەرکردن و نوێکردنەوەی لەگەڵ ناوەندی نیشتمانیی زانیاریدا.
لەهەمان کاتدا: بانکی ناوەندی جەختیشی کردەوە کە تەرخانکراوی دارایی بۆ دەستپێشخەریی وزەی نوێبووەوە بەردەستە. ئەو هاووڵاتیانەی دەیانەوێت سوودمەند بن لە قەرز بۆ کڕینی سیستمی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر، دەتوانن داواکارییەکانیان بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ پێشکەش بکەن لە ڕێگەی سەردانیکردنی بانکەکان یان ئەو کۆمپانیایانەی کە لەلایەن وەزارەتی کارەباوە مۆڵەتپێدراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 44 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






