
بڕێکی زۆری دیناری عێراقی. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەمڕۆ 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بنێردرێت بۆ ئەم مەبەستەش ڕێکارەکانی ناردنی پارەکە دەستیپێکردووە.
وێنە گەورەکە: بەپێی ڕێکەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، دوای بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ناردنی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، وەک مەرجی ناردنی مووچە 120 ملیار دینار لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان دەدرێتە وەزارەتی دارایی عێراق.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق بە ئاڤا میدیای گوت: ئەمڕۆ 120 ملیارەکە دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق و ڕێکارەکانی ناردی ئەو بڕە پارەیە دەستیپێکردووە.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە ئاڤا میدیای گوت: گواستنەوەی پارەکە بە کاش لە بانکی منارەوە بۆ لقی هەولێری بانکی ناوەندی دەستیپێکردووە و لە یەک بۆ دوو کاتژمێر نووسراوی ڕادەستکردنی پارە بۆ وەزارەتە دارایی عێراق دەنێردرێت.
بۆچی گرنگە: بە ناردنی 120 ملیارەکە هیچ بەربەستێک بۆ ناردنی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نامێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 40 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






