گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
سەرەتای هەفتەی داهاتوو، شاندێکی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان لەگەڵ كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی نەوت كۆدەبێتەوە، دواتر ڕۆژی سێشەممە دووی مانگی نۆ دەچنە بەغدا و لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق و كۆمپانیای سۆمۆ كۆدەبنەوە.
وێنە گەورەکە: لە 25-3-2023، بە بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریس هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕاگیرا، سەرەڕای پابەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ڕێککەوتنەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتەکە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو کێشەیە چارەسەر نەبووە.
زانیاریی ئاڤا: ئاڤا زانیویەتی ئامانجی كۆبوونەوەكە ڕێككەوتنە لەسەر هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، ئێستا كۆمپانیاكان ڕازی نین بەبێ ڕێككەوتنی نووسراو دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت بكەنەوە.
لێدوانی فەرمی: پەرلەمانتار سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، سێشەممەی داهاتوو 2ـی ئەیلوول، شاندێکی باڵای وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و کۆمپانیاکانی نەوت دەچنە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای سۆمۆ کۆدەبنەوە.
گرفتە سەرەكییەكە چی بوو؟
عێراق بە كۆمپانیاكانی نەوتی ڕاگەیاندبوو، لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕێكبكەون و ئەوە لەنێوان خۆتانە، بەڵام كۆمپانیاكان داوای ڕێككەوتنی سێقۆڵییان كردووە، واتە دەیانەوێت لەگەڵ هەردوو حكومەتی عێراق و كوردستان ڕێكبكەون، پێداگرن لەوەی حكومەتی فیدراڵیش بەشێك بێت لە ڕێككەوتنەكە و پابەندییەكانی جێبەجێ بكات، بەتایبەت پێدانی 16 دۆلار بۆ بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێك نەوت.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: پێشبینی دەکرێت هەفتەی داهاتوو ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر نەوت بکرێت، چونکە ئێستا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە نزیکەی 200 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






