دوو شاندی كوردستان دەچن بۆ بەغدا؛ ئامادەکاریی دەکرێت بۆ ڕێککەوتنێکی سێ لایەنە
- بزنس
- 1 ئەیلوول
مووچە - گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەم هەفتەیە دوو شاندی کوردستان سەردانی بەغدا بکەن بە مەبەستی ڕێککەوتن لەبارەی نەوت و داهاتی ناوخۆ و مووچەی مانگەکانی داهاتوو. ئامادەکاری دەکرێت بۆ ڕێککەوتنێکی سێ لایەنە.
وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین جار ئامادەیی خۆی بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت و چارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەست بە داهاتی ناوخۆ دەربڕیوە، بەڵام داواکاریی کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی نەوت کە لە کوردستان کار دەکەن وەکو بەربەستی سەرەکی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوەت دەبینرێت، چونکە داوای گەرەنتی لە بەغدا دەکەن بۆ پێدانی شایستە داراییەکانیان و تا ئێستا ئەو گەرەنتییەیان پێ نەدراوە.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند، سبەی سێشەممە شاندێکی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و لەسەر دۆسیەی نەوت گفتوگۆ دەکات و لەگەڵ وەزارەتی نەوت کۆدەبێتەوە. ئەگەر هیچ گرفتێک بۆ گفتوگۆکە درووست نەبێت، ئامادەکاری دەکرێت بۆ ڕێککەوتنێکی سێ لایەنە لەنێوان وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی کوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان.
شاندەکەی دیکە ڕۆژی پێنجشەممە کاتژمێر 9:30ی بەیانی کۆبوونەوەیان لە بەغدا هەیە، ژمارەی شاندەکەش چوار بۆ پێنج کەسن.
ئەگەرچی ڕۆژی پێنجشەممە لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر (د.خ) پشووە، بەڵام کۆبوونەوەی شاندەکە لەگەڵ بەغدا هەر دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: ئەو کۆبوونەوەیەی ڕۆژی پێنجشەممە دەکرێت لەبارەی داهاتی نانەوتییە. ئەم بابەتە بەربەستی گەورەی ئەم چەند مانگەیە و پێویستە لەم هەفتەیەدا یەکلایی ببێتەوە.
هەنگاوی داهاتوو: ئەگەر هەولێر و بەغدا نەگەیشتنە ڕێککەوتن، ئەو کاتە پرسیار ئاراستەی ئەنجوومەنی دەوڵەت دەکرێت، ئەو ئەنجوومەنە پێشتر ناوی ئەنجوومەنی شورا بوو.
پرسیارەکەش ئەوەیە، ئایا مەبەست و ڕوونکردنەوەی یاسایی بۆ ئەم ماددەیە چییە کە پەیوەندی هەیە بە داهاتی نانەوتی؟
کاتێک ئەنجوومەنی دەوڵەت وەڵامی دایەوە و ڕوونکردنەوە یاساییەکەی دا، پێویستە هەردوولا، واتا هەرێمی کوردستان و بەغدا پابەندی ئەو ڕوونکردنەوە یاساییە بن.
هەر بەپێی سەرچاوەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کە بە ئاڤای ڕاگەیاندبوو، تا ڕادەیەک ئاسانکاری بۆ تێگەیشتن لەسەر ئەم بابەتە لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا دروست بووە و ئەگەر هەیە نەکەوێتە پرسیارکردن لە ئەنجوومەنی دەوڵەت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چارەنووسی مووچەی مانگەکانی حەوت و هەشت و مانگەکانی دواتر گرێدراوە بەم دوو کۆبوونەوەیە. بۆ ئەوەی مووچەی مانگەکانی داهاتوو کێشەی بۆ دروست نەبێت، دەبێت ئەم هەفتەیە ئەم دوو دۆسیەیە بە لایەکدا بکەوێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
قسەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕێگای لالش - شێخان دەکاتەوە
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی جووتسایدی شێخان - لالش دەکاتەوە
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
هێرشی ئەلکترۆنی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەکانی ئەوروپا پەک دەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەورە و بچووکی پێنجوێن سەرقاڵی کۆکردنەوەی گوێزن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەرمینیا بۆ ڕازیکردنی تورکیا وێنەی شاخی ئارارات لەسەر مۆری پاسپۆرت لادەبات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای چەندین ساڵ هەولێر هاوینی بەبێ کێشەی ئاو و کارەبا بەڕێکرد
22 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیارێک لەبەرژەوەندی قوتابییە دووانەکان دەردەکات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و شی کێشەی تیکتۆک چارەسەر دەکەن
19 ئەیلوول
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە 48 کاتژمێری داهاتوودا ڕێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان واژۆ دەکرێت