
کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایدەگەیێنێت، لە ماوەی دوو هەفتەدا خشتەکانی بودجە پەسەند دەکرێن، جەختیش دەکاتەوە مووچە بەتەواوی گەرەنتی کراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕوونی کردەوە، ئەنجوومەنی وەزیران لە ماوەی دوو هەفتەدا خشتەکانی بودجە بۆ ساڵی 2024 پەسەند دەکات.
زانیاریی زیاتر: لە ڕاگەیێنراوەکەدا جەخت کراوەتەوە، بۆ ئەمساڵ مووچە بەتەواوی گەرەنتی کراوە و گوژمەکەی 69 ترلیۆن دینارە.
ئەمەش بزانە: بڕیارە سبەی یەکشەممە وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە دابینکردنی بودجە بۆ پارێزگاکان بکات.
لەلایەکی دیکەوە: گوتەبێژی حکومەتی عێراق باسی لەوە کردووە، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا بەردەوامن و بڕیارە هەفتەی داهاتوو چوارەمین کۆبوونەوەی لیژنەی عێراقی-ئەمریکی بکرێت.
بۆچی گرنگە: لە بودجەی عێراق پشکی هەرێمی کوردستان بە 12.67% دیاری کراوە و بڕیارە لەو چوارچێوەیەشدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە