لۆگۆی (حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق) - گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
لە بەغدا شاندێكی بازرگانیی و ئابووریی هەرێمی كوردستان لەگەڵ هاوتاكانیان لە حكومەتی عێراق كۆبوونەوە و لەمیانەدا كێشەی سیستمی ئەسیكودا كە ماوەیەك بوو گرفت بوو لەنێوان دۆخی بازرگانیی نێوان هەردوولا چارەسەر بوو.
بۆچی گرنگە: بەهۆی ئەم ڕێککەوتنە، کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان چیتر پێویستییان بەوە نیە کە ناسنامەی باجی عێراقی لە حکومەتی فیدراڵ دەربهێنن، بەڵکو کۆدی زەریبی هەرێمی کوردستان بەسە بۆ ئەم مەبەستە.
لێدوانی فەرمی: بڵند مەم، بەڕێوەبەری گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکدا کە بە ئامادەبوونی نوێنەری وەزارەتی ناوخۆ، بەڕێوەبەری گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی، بەڕێوەبەری گشتی گومرگ و بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی جۆری لە هەرێمی کوردستان، لەگەڵ هاوتاکانیان و سامی سودانی، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو، بڕیاری گرنگ درا.
یەکێک لە بڕیارە سەرەکییەکان بریتی بوو لە:
- ڕێککەوتن لەسەر سیستمی "ئەسیکۆدا" کە پێشتر سەرچاوەی ناکۆکی بوو لە نێوان هەردوولا، کاریگەری خراپی لەسەر بازرگانی و ئابووری هەرێمی کوردستان هەبوو.
- بەپێی ڕێککەوتنەکە، لەمەودوا ژمارەی بازرگانیی کۆمپانیاکان (UEN) کە لە 14 ژمارەی بێهاوتا پێکدێت، دەکرێتە بنەما بۆ بەشداریکردن لە سیستمی "ئەسیکۆدا".
زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕێککەوتنەکە، کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان چیتر پێویستییان بە ناسنامەی باج (هویەی زەریبی) نابێت، کۆمپانیاکانی کوردستان دەتوانن وەک کۆمپانیاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق، بە شێوەیەکی ئاسایی و یاسایی کاری هاوردە و هەناردەی خۆیان ئەنجام بدەن.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 33 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






