
دیمەنی ئامێری ڕاکێشانی پارە و لۆگۆی هەژماری من. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
زیاتر لە 900 هەزار مووچەخۆر خۆیان لە پڕۆژەی "هەژماری من" تۆمار کردووە و 450 ئامێری ڕاکێشانی پارەش لە تەواوی کوردستان دانراون.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی هەژماری من بەردەوامە لە فراوانبوون و تاوەکو ئێستا زیاتر لە 900 هەزار مووچەخۆری هەرێمی کوردستان خۆیان لە پڕۆژەکە تۆمار کردووە، پڕۆژەکە هەماهەنگیی تەواوی لەگەڵ بانکی ناوەندیی عێڕاق و حەوت بانکی هاوبەش و ڕێگەپێدراودا هەیە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە تیمی هەژماری من بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئەم مانگە زیاتر لە 465 هەزار سوودمەند بوو بە شێوەی دیجیتاڵی و لەڕێگەی 450 ئامێری ڕاکێشانی پارە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان مووچەکانیان بە "هەژماری من" وەردەگرن. ئەمەش لە پاڵ هەزاران خانەنشین کە لە هەنگاوی تاقیکاریدان.
ژمارەکان وا دەڵێن: ژمارەی سوودمەندانی تۆمارکراو لە "هەژماری من" بەم شێوەیە:
پارێزگای هەولێر: 401 هەزار و 815 مووچەخۆر.
پارێزگای سلێمانی: 278 هەزار و 630 مووچەخۆر.
پارێزگای دهۆک: 220 هەزار و 600 مووچەخۆر.
باکگراوند: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، پڕۆژەی "هەژماری من"ـی لە شوباتی ساڵی 2023 ڕاگەیاند، پڕۆژەکە بەشێکە لە ستراتیژیی کابینەی نۆیەم بۆ خزمەتگوزارییە بانکییەکان و کەمکردنەوەی پەیوەندی بە پارەی کاش.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 4 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
38 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






