
بانکی 'تی بی ئای' لە هەولێر
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەک لە پرۆژەی 'هەژماری من' تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، گرفتی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارەی تایبەت بە بانکی 'تی بی ئای' چارەسەرکران و ئێستا ئەو مووچەخۆرانەی لەو بانکە تۆمارکراون، دەتوانن بچن مووچەکانیان ڕابکێشن.
چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی لەکارکەوتنی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە تایبەت بە بانکی 'TBI'، ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ـی ئەیلوولی 2025، نزیکەی 16 هەزار مووچەخۆری شاری سلێمانی کە لەچوارچێوەی پرۆژەی هەژماری من، خۆیان لەو بانکە تۆمارکردووە، نەیانتوانی مووچەکانیان وەربگرن، بەوپێیەی ئەی تی ئێمەکانی ئەو بانکە لە کاتژمێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆوە لەکارکەوتبوون و، گرفتەکەش تاوەکو 11:00ـی ئەمشەو بەردەوامبوو.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە پرۆژەی 'هەژماری من' تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، تیمە تەکنیکییەکانی پرۆژەی هەژماری من بەهەماهەنگی لەگەڵ بانکی 'تی بی ئای'، کێشەکەیان چارەسەرکرد و ئێستا ئەو مووچەخۆرانەی خۆیان لەو بانکە تۆمارکردووە، دەتوانن بچن مووچەکانیان لە ئەی تی ئێمەکانی ئەو بانکە ڕابکێشن.
باکگراوند: پڕۆژەی هەژماری من بەردەوامە لە فراوانبوون و تاوەکو ئێستا زیاتر لە 900 هەزار مووچەخۆری هەرێمی کوردستان خۆیان لە پڕۆژەکە تۆمار کردووە، پڕۆژەکە هەماهەنگیی تەواوی لەگەڵ بانکی ناوەندیی عێڕاق و حەوت بانکی هاوبەش و ڕێگەپێدراودا هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 45 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






