
دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک لەوادەی خۆی دواکەوت، ئەمڕۆ هەینی (5ی ئەیلوولی 2025) وەزارەتی دارایی عێراق، دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی بۆ مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ ڕاگەیاند.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی دارایی عێراق سەرەتای هەموو مانگێک لەڕێگەی ماستەر کاردی بانکە حکومییەکانەوە مووچەی خانەنشینان دابەش دەکات، بەڵام ئەم مانگە چەند ڕۆژێک لەوادەی خۆی دواکەوتووە، دوینێش پێنجشەممە، سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی بە کارمەندانی وەزارەتی دارایی و بانکە حکومییەکان دا، بۆ دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان ڕۆژانی هەینی و شەممە دەوامی فەرمی بکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند: دەستەی نیشتمانی خانەنشینی و هەردوو بانکی ڕافیدەین و ڕەشید دەستیان بە خەرجکردنی مووچەی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی بۆ مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ لە ڕێگەی کارتی پارەدانی ئەلیکترۆنیی ماستەر کارد کردووە.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی دارایی عێراق داوای لە سەرجەم خانەنشینان کرد، دوای ئەوەی پەیامی کورتەنامەیان سەبارەت بەمووچەکانیان پێدەگات، سەردانی لقەکانی بانکەکان یان ناوەندەکانی خەرجکردنی پارە لە بەغدا و پارێزگاکان بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان بکەن.
ئەمەش بزانە: هەر دوێنی پێنجشەممە 4-9-2025، وەزارەتی دارایی عێراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و هۆکاری دواکەوتنی مووچەی خانەنشینانی خستەڕوو و ئاشکراشیکرد کە ئەو بابەتە هونەرییە و پەیوەندی بە پارەی نەختینەوە نییە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
قسەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕێگای لالش - شێخان دەکاتەوە
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی جووتسایدی شێخان - لالش دەکاتەوە
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
هێرشی ئەلکترۆنی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەکانی ئەوروپا پەک دەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەورە و بچووکی پێنجوێن سەرقاڵی کۆکردنەوەی گوێزن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەرمینیا بۆ ڕازیکردنی تورکیا وێنەی شاخی ئارارات لەسەر مۆری پاسپۆرت لادەبات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای چەندین ساڵ هەولێر هاوینی بەبێ کێشەی ئاو و کارەبا بەڕێکرد
22 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیارێک لەبەرژەوەندی قوتابییە دووانەکان دەردەکات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و شی کێشەی تیکتۆک چارەسەر دەکەن
19 ئەیلوول
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە 48 کاتژمێری داهاتوودا ڕێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان واژۆ دەکرێت