سۆمۆ: لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان گەیشتووینەتە ڕێککەوتن بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت
- بزنس
- 6 ئەیلوول

دیمەنی کێڵگەیەکی نەوتی تەق تەق لە کوردستان. وێنە؛ ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بە بازاڕیکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) ئاشکرای کرد، گەشبینن بەو ڕێککەوتنانەی نێوان هەولێر و بەغدا و ڕاشیگەیاند؛ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان پەیوەستە بە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەر.
وێنە گەورەکە: هەوڵەکانی لەیەکتێگەیشتن و ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت و داهاتی نانەوتی بەردەوامن، بۆ ئەو مەبەستەش تائێستا لیژنەکانی هەردوولا چەندین کۆبوونەوەیان کردووە.
لێدوانی فەرمی: عەلی نزار، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاندووە، "لە ڕێککەوتنی وەزارەتی نەوتی فیدراڵی و کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە هەرێمی کوردستان، میکانیزمێکی پتەو بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجە دانراوە، گەشبینین بە ڕێککەوتن و ئەو میکانیزمانەی دانراون، هیوادارین دەست بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بۆری جەیهانی تورکیاوە بکەینەوە".
لەلایەکی دیکەوە: فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لە بارەی نوێترین گۆڕانکارییەکان سەبارەت بە گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدا دەڵێت: ئەوەی پەیوەندیی هەیە بە داهاتی نانەوتی، هەردوولا زۆر چوونەتە پێشەوە و بە بۆچوونی من لەم ڕۆژانە دەگەینە ڕێککەوتن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 46 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






