
ئاڤا نیوز
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 گەیشتە 720 هەزار دینار، ئەمەش ڕیکۆردێکی نوێی نرخی زێڕە.
چیرۆکی سەرەکی: لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و جیهان، نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ سێ هەزار و 500 دۆلاری تێپەراند، ئەمەش ڕیکۆردێکی پێوانەیی نوێیە لە نرخی زێڕ.
لێدوانی فەرمی: هەندرێن وەرتی، سەرۆکی سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر بە ئاڤا میدیای گوت: ئەمڕۆ جارێکی دیکە نرخی زێڕ بەرزبووەوە و یەک مسقاڵ زیڕی عەیار 21 گەیشتە 720 هەزار دینار بەراورد بە حەوت ڕۆژی ڕابردوو هەر مسقاڵێک 30 هەزار دینار لە نرخەکەی بەرز بووەتەوە.
هۆکارە زانراوەکان: ئەگەرەکانی دابەزاندنی رێژەی سووی بانکی لە ئەمریکا و ئاڵۆزییەکانی جیهان(شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا، گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ڤەنزوێلا، مەترسی سەرهەڵدانەوەی شەری نیوان ئێران و ئیسرائیل)، کاریگەرترین هۆکاری بەرز بوونەوەی نرخی زێڕن.
زانیاریی زیاتر: ئەمڕۆ یەکشەممە، 7-9-2025 نرخی زێر لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەگوێرەی دانانی نرخەکەی لەلایەن سەندیکای زێرنگەرانەوە بەم شێوەیە مامەڵەی پێوە دەکرێت:-
- یەک مسقاڵ زێڕی عەیار22: 755 هەزار دینار
- یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21: 720 هەزار دینار
- یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18: 617 هەزار دینار
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 40 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






