وەزارەتی دارایی داوا لە بانکی TBI دەکات ڕێز لە ئەرکەکانی لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من بگرێت

  • بزنس
  • 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
وەزارەتی دارایی داوا لە بانکی TBI دەکات ڕێز لە ئەرکەکانی لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من بگرێت

لۆگۆی (پڕۆژەی هەژماری من و بانكی بازرگانی عێراق) - گرافیکی ئاڤا

ئاڤا نیوز

وەزارەتی دارایی کوردستان نیگەرانی خۆی بەرامبەر بە بانکی TBIـی عێراقی لەبارەی ئەو زەحمەتییانەی هاتبووە بەردەم هاووڵاتیانی شاری سلێمانی لەکاتی وەرگرتنی مووچەکانیان دەردەبڕێت. داواش دەکات ڕێز لە ئەرکەکانی گرێبەستەکەی لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من بگرێت.

وێنە گەورەکە: بەشداربووانی "هەژماری من" لە بانکی تی بی ئای عێراقی لە سنووری سلێمانی  نزیکەی چوار ڕۆژە مووچە نەچۆتە سەر هەژمارەکانیان ئەمەش نیگەرانی زۆری مووچە خۆرانی لێکەوتووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی وەزارەتی دارایی پارەی تەواوی مووچەخۆرانی گواستووەتەوە بۆ بانکی تی بی ئای بە مەبەستی دابەشکردنی بەسەر مووچەخۆران.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەم مانگە نزیکەی 24 هەزار مووچەخۆر مووچەکانیان لەڕێگەی تی بی ئایەوە وەردەگرن، لەنێوان 1 تاکو 3ـی ئەیلوول، حکومەتی هەرێمی کوردستان نزیکەی 27 ملیار دیناری گواستووەتەوە بۆ بانکی تی بی ئای بە مەبەستی دابەشکردنیان بەسەر تەواوی مووچەخۆرانی بانکی ناوبراو.

- وەزارەتی دارایی و ئابووری داوا لە بانکی تی بی ئای دەکات، وەک تاکە بانکی حکومی پڕۆژەکە، ڕێز لە ئەرکەکانی گرێبەستەکەی لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من بگرێت، ئەمەش دابینکردنی ستافی پێویست و تیمی پێویستی پڕکردنەوەی ئامێرەکانی پارە دەگرێتەوە لە هەرێمی کوردستان بە گشتی و شاری سلێمانی بەتایبەتی.

بە مەبەستی چارەسەرکردنی ئەم دۆخەی ئێستا، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە لقەکانی بانکی تی بی ئای و ستافەکەی دەکات کە زیاتر لە کاتی ئاسایی دەوامەکانیان کار بکەن تا دڵنیا دەبنەوە لەوەی تەواوی هاووڵاتییان بەبێ کێشە دەستییان بە مووچەکانیان دەگات.

تی بی ئای دەبێت وەبەرهێنانی زیاتر لە ژێرخانەکەی بکات تاکو ڕێگری بکات لە دووبارەبوونەوەی گرفتی لەمشێوەیە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری بەردەوام دەبێت لە کارکردنی لەگەڵ بانکی ناوەندی عێراق و تەواوی بانکە بەشداربووەکان بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییە بانکیەکان بەشێوەیەکی بەردەوام و سەردەمییانە لە پڕۆژەی هەژماری من پێشکەشی تەواوی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکات.

شەیری بکە لە: