ڕوونکردنەوەیەکی پێنج خاڵی لە هەژماری منەوە لەبارەی کێشەکانی دابەشکردنی مووچە
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لۆگۆی هەژماری من
ئاڤا نیوز
تیمی هەژماری من لەبارەی دروستبوونی کێشە لە ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، "پێشتر هۆشداریمان دا کە تی بی ئای و تەواوی بانکە حکومییەکانی تری عێراق، بە ڕەشید و ڕافیدەینەوە، ناتوانن پێویستییەکانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکەن".
چیرۆکی سەرەکی: لە کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی کوردستان ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە (ATM) تووشی گرفتی تەکنیکی بوون و بەشێکیان لەکارکەوتن. بە جۆرێک بەشێکیان بە خێرایی پارەیان تێدا نەما و هاوکات بە بڕێکی کەم پڕ پارە پڕ کرانەوە. ئەمەش گرفتی بۆ فەرمانبەران لە هەولێر، دهۆک و سلێمانی دروست کرد.
بەهۆی ئەم کێشانەوە، ئەمڕۆ سەدان فەرمانبەر لە بەردەم لقی بانکی TBI لە گەڕەکی چوارباخی سلێمانی و شەقامی 60 مەتری هەولێر گردبوونەوە. هاوکات، لە دهۆکیش لە بەردەم لقی بانکی بەغدا گردبوونە ئەنجام درا.
هۆکارە زانراوەکان: بەپێی بەدواداچوونی پەیامنێرانی ئاڤا، یەکێک لە هۆکارەکان ئەوەیە کە مووچە لە ڕۆژی چوارشەممەدا خراوەتە سەر ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە، بەڵام بەهۆی پشووی ڕۆژانی پێنجشەممە، هەینی و شەممە، پارە لە ئامێرەکاندا نامێنێت و پڕنەکراونەتەوە.
یەکێکی دیکە لە هۆکارەکان ئەوەیە ژمارەیەکی زۆر لە هێزە ئەمنییەکان، بەتایبەت لە سلێمانی، مووچەکانیان لە بانکی TBI وەردەگرن، ئەمەش دەبێتە هۆی خێرا بەتاڵبوونی ئامێرەکانی ATM. جیا لەوە بانکی TBI ژمارەیەکی کەمی ئامێری ATMی هەیە، ئەمەش لۆدێکی زۆر دەخاتە سەر ئامێرە بەردەستەکان.
چارەسەرەکان: ئاڤا قسەی لەگەڵ تیمی پڕۆژەی "هەژماری من" کرد و ئەوانیش پێنج خاڵیان بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە خستووەتە ڕوو:
یەکەم: پێشتر هۆشداریمان دا کە تی بی ئای و تەواوی بانکە حکومییەکانی تری عێراق، بە ڕەشید و ڕافیدەینەوە، ناتوانن پێویستییەکانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکەن.
دووەم: بانکە حکومییەکان لەڕووی خزمەتگوزارییەوە خراپترینن لەسەر ئاستی تەواوی عێڕاق، تی بی ئای نموونەیەکی زیندووی ئەم خزمەتگوزاریانەیە کە بانکە حکومییەکانی عێراق پێشکەشی دەکەن.
سێیەم: هاووڵاتییان پەیوەندی بە سەنتەری خزمەتگوزارییەکانی پڕۆژەی هەژماری من دەکەن و داوای گۆڕینی بانکی تی بی ئای دەکەن. تیمی هەژماری من ئامادەیە هاووڵاتییان لە تی بی ئایەوە بگوازێتەوە بۆ بانکەکانی تر.
چوارەم: نیگەرانی خۆمان لەبارەی ئاستی خزمەتگوزاری و کارایی بانکەکە گەیاندۆتە بانکی ناوەندیی عێڕاق.
پێنج: ئێستا لەسەر ئەم حاڵەشەوە، لەسەر مێزی گفتوگۆی شاندەکانی هەرێم و بەغدا، شاندی بەغدا دەیەوێت بانکە حکومییەکانی تریش وەک ڕەشید و ڕافیدەین کە لەبەردەم یەک دونیا کێشەن وەک ترسی سزاکانی ئەمەریکا بەهۆی حەشدی شەعبی، نەبوونی خزمەتگوزارییەکان و کارمەند بە زمانی کوردی و نەبوونی ئەی تی ئێم و دەیانی تر بێنێتە نێو پڕۆژەکەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆتایی ئەم مانگە کارەبای سۆران و پێنج قەزا دەبێتە 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆكی دوو كچی کۆڵبەری ڕۆژههڵاتی كوردستان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع بەشداریی ئاههنگى دهرچوونی هاوژینهكهى لە زانکۆ دەکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئامارێکی مەترسیدار لەبارەی کوژرانی خەڵک لە سووریا بڵاودەبێتەوە
- ژینگە
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
كارهبای 24 كاتژمێری هۆكاره بۆ پاكبوونهوهى ژینگهى كوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چیرۆكی دوو كچی کۆڵبەری ڕۆژههڵاتی كوردستان
4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە وان 334 مەڕ بەدوای بەرانێک لە شاخ هەڵدێران
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مانگگیڕان چۆن ڕوودەدات و چەند دەخایەنێت؟
6 ئەیلوول
گەنجێکی مێرگەسۆر ساڵێکە چاڵنجی ڕۆژانەی شناو ئەنجام دەدات
6 ئەیلوول
مام جەوهەر، دڵسۆزێکی سینەمای کۆن، ماڵەکەی لە هەولێر دەکاتە سینەمایەک بۆ خەڵک
6 ئەیلوول
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی هەشت بۆ بەغدا دەنێردرێت
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی سوودانی لەبارەی داهاتی ناوخۆ و پرسی مووچە لە کۆبوونەوە تایبەتەکەی بەغدا
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاری لەبارەی لیستی مووچەی مانگی هەشت
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ کێشەی مووچەخۆرانی کوردستان لە بانکەکانی TBI و بەغدا دەکات
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە