
لۆگۆی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ و زەین عێراق
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی بەڵگەنامەیەکی فەرمی کە بەمدواییانە دزەی پێکراوە، ئاشکرای دەکات هەردوو کۆمپانیای ئاسیاسێڵ و زەین عێراق زیاتر لە 155 ملیار دینار قەرزدارن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: قەرزی هەردوو کۆمپانیای ئاسیاسێڵ و زەین عێراق پەیوەندی بە خزمەتگوزارییەکانیانەوە هەیە، ئەم بابەتەش پرسیار گەلێک لەسەر داهاتی گشتی و چۆنییەتی کۆکردنەوەی ئەو قەرزانە دروست دەکات.
بەڵگەنامەی فەرمی: بەگوێرەی بەڵگەنامەیەکی فەرمی کە بەمدواییانە دزەی پێکراوە و وێنەیەکی دەست ئاڤا میدیا کەوتووە، لە فەرمانگەی چاودێری دارایی فیدراڵی سەر بە دیوانی چاودێری دارایی باڵای عێراقەوە دەرچووە.
زانیاریی زیاتر: لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوە دەکات تا ڕێکەوتی 2020-9-30، کۆمپانیای ئاسیاسێڵ بڕی 55 ملیار و 594 ملیۆن و 692 هەزار و 422 دیناری عێراقی قەرزدارە، هاوکات کۆمپانیای زەین عێراقیش بڕی 100 ملیار و 285 ملیۆن و 666 هەزار و 562 دیناری عێراقی قەرزدارە، بە کۆی گشتی هەردوو کۆمپانیاکە بڕی زیاتر لە 155 ملیار و 879 ملیۆن دینار قەرزدارن.
ئەمەش بزانە: ئەم زانیارییانە لە وەڵامی نووسراوێکی لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە ئەنجوومەنی نوێنەران هاتووە، کە داوای زانیاری لەسەر قەرزە کۆنەکانی هەردوو کۆمپانیاکە کردووە. ئەم دۆسیەیە چاوەڕوان دەکرێت مشتومڕێکی زۆر لەسەر چاکسازیی ئابووری و کۆنترۆڵی حکومەت لەسەر داهاتەکانی وڵات دروست بکات.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 47 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






