ئومێد سەباح بۆ ئاڤا: کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ بەغدا بەردەوامن و لەسەر هەموو تەوەرەکان گفتوگۆ دەکەین
- بزنس
- 8 ئەیلوول
ئاڤا نیوز
گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان بە تایبەت پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان و ناردنی مووچەی فەرمانبەران بەردەوامن و سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ڕایدەگەیێنێت، گفتوگۆ لەسەر هەموو تەوەرەکان دەکەن.
وێنە گەورەکە: بەرامبەر چارەسەرکردنی یەکجارەکی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، گفتوگۆکان لەنێوان دوو پرسی سەرەکی لەنێوان هەولێر و بەغدا بەردەوامە، ئەوانیش هەناردەکردنەوەی نەوت و داهاتی ناوخۆیە.
لێدوانی فەرمی: د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئەندامی شاندی دانوستانکاری هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند: کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ بەغدا بەردەوامن و لەسەر هەموو تەوەرەکانی نێوانمان گفتوگۆ دەکەین.
لەلایەکی دیکەوە: د. ئومێد سەباح، لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا گوتی: پەیوەندییەکی ستراتیژی لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا هەیە، ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەک لە نێوان ژووری بازرگانی هەرێمی کوردستان و ژووری بارزگانی ئەمریکا لە شاری هەولێر دەکرێت، زۆر بابەت لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، بارودۆخی ناوخۆی هەریمی کوردستان دەخرێنە بەر باس.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 20 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
54 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






