
گرافیکی پرسی مووجە
ئاڤا نیوز
تیمێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێکەوتوون و لیستی مووچەی مانگی هەشتیان لەگەڵ خۆیان بردووە. بڕیارە سبەی سێشەممە لیستەکە بدەنە وەزارەتی دارایی عێراق. هاوکات هەر سبەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەکرێت، بەڵام پرسی مووچە و ئەنجامی گفتوگۆکانی هەولێر و بەغدا بەشێک نین لە ئەجێندای کۆبوونەوەکە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ لە وەزارەتی دارایی هەرێم کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەسەر پرسی مووچە بەڕێوەچوو، تێیدا شاندی باڵای دانوستانکاری هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرجەم وەزارەتە خاوەن داهاتەکان و بەڕێوەبەرە گشتی و ژمێریارەکانیان کۆبوونەوە. لەم کۆبوونەوەیەدا ڕاپۆرتێکی نوێ لەبارەی داهاتی نانەوتیی هەرێم بۆ بەغدا ئامادەکرا. تیمە تەکنیکییەکەی هەرێم کە ئەمشەو دەگەنە بەغدا، بڕیارە سبەی پێش کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، لەگەڵ هاوتاکانیان کۆببنەوە و ڕاپۆرتی داهاتی نانەوتییان پێشکەش بکەن.
سبەی سێشەممە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەکرێت، لەکاتێکدا محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کە ئێستا لە برۆکسلە، بۆ کۆبوونەوەکە دەگەڕێتەوە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی عێراق بە ئاڤای ڕایگەیاندووە، پرسی مووچە و ئەنجامی گفتوگۆکانی هەولێر و بەغدا بەشێک نین لە ئەجێندای کۆبوونەوەکە. بەڵام، ئەگەر سوودانی خوێندنەوەی بۆ کۆنووسی هاوبەشی هەردوو شاندی دانوستانکار تەواو کردبێت و بەدڵی بووبێت، ئەوا سبەی کۆنووسەکە دەباتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ گفتوگۆ و دەنگدان لەسەری.
هەنگاوی داهاتوو: ئەگەر سوودانی خوێندنەوەی کۆنووسەکەی تەواو نەکردبێت یان تێبینی زەقی لەسەر هەبێت، لە ڕۆژانی داهاتوودا وەڵامی هەولێر دەداتەوە و داوا لە هەردوو شاند دەکات گفتوگۆی زیاتر بکەن بۆ نزیککردنەوەی بۆچوونەکان.
لەلایەکی دیکەوە: ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەبارەی ناوەڕۆکی کۆنووسی ڕێککەوتنەکە ڕایگەیاندووە: "داهاتی ناوخۆ و ڕسوماتی ئەو داهاتانەی بە یاسا هی هەرێمی کوردستانن، هەر بۆ هەرێمی کوردستان دەبێت. ئەوەی بە داهاتی فیدراڵیش هەژمار دەکرێت، پەنجا بە پەنجا دەبێت. لەسەر گومرگ و داهاتی باجیش بە هەمان شێوە ڕێککەوتووین."
حەملان ئاماژەی بەوەشکردووە کە زۆر نزیکن لە ڕێککەوتن لەگەڵ عێراق و مووچەی مانگی حەوت و مانگەکانی دواتر بەپێی ڕێککەوتنە نوێیەکە دابەش دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 38 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش





