تیمی هەژماری من چەند هەنگاوێک بۆ چارەسەر کردنی کێشەی بەشداربووانی TBI دەگرێتەبەر
- بزنس
- 8 ئەیلوول

هەردوو لۆگۆی هەژماری من و TBI لەگەڵ ئامێری ڕاکێشانی پارە. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
تیمی هەژماری من لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی ATMـەکانی بانکی TBIـی دایە، لە ئەگەری چارەسەر نەبوونیشیان بەشداربووانی بانکەکە بۆ بانکی دیکە دەگوازرێنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە وەرگرتنی مووچەی مانگی شەش، ئەو فەرمانبەرانەی هەرێمی کوردستان بەشداربووی بانکی TBIـین دووچاری کێشە بوونەوە، چونکە ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارەی ئەو بانکە پارەی تێدا نەبوو.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە تیمی هەژماری من بە ئاڤا میدیای گوت: بانکی TBI بە ئەرکی خۆی هەڵناستێ و کەمتەرخەم بووە لە بەرامبەر بەشداربووانی، کارمەندی دانەناوە بە کوردی قسەی بکات و خزمەتگوزاریان زۆر خراپە، ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارەیان کێشەی هەیە و پارەی تێدا نیە، بۆیە خەڵک دەچن لە بانک وەکو جاران بە کاش پارە وەردەگرن.
بانکی ناوەندی بەرپرسە لەوەی ئەو بانکە سزا بدات و ڕێکاری لە بەرامبەر بگرێتەبەر، چونکە ئەوان ڕێکخەری ئەو سێکتەرەن.
چارەسەرکان: ئەو سەرچاوەی تیمی هەژماری من ئاماژە بۆ دەکات داوامان لە بانکی ناوەندی کردووە بۆ چارەسەر کردنی ئەو بابەتە ڕێکاری پێویست بگرێتەبەر، لەسەر ئەو بابەتەش لەگەڵ بەرپرسانی بانکەکە و بانکی ناوەندی قسەمان کردووە.
هەنگاوی داهاتوو: ئەگەر بانکی TBI کێشەکان چارەسەر نەکات، تیمی هەژماری من ئامادەیی نیشانداوە ئەو مووچەخۆرانەی بەشداربووی ئەو بانکەن بگوازێتەوە بانکەکانی دیکەی بەشدار لە هەژماری من.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 45 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






