وەزارەتی دارایی میكانیزمێك بۆ خەرجكردنی شایشتە داراییەكانی بەڵێندەران دادەنێت
- بزنس
- 9 ئەیلوول

بڕێکی زۆر لە دیناری عێراقی؛ وێنە: محەممەد شوانی؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان بڕیاری دانانی ڕێككار و میكانیزمێك بۆ خەرجكردنی بەشێك لە شایشتە داراییەكانی بەڵێندەران دەدات.
وێنە گەورەكە: ڕۆژی سێشەممە 9-9-2025، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازی کرد لە شاندێکی یەکێتیی بەڵێندەرانی کوردستان کە پێکهاتبوون لە سەرۆک و بەشێک لە ئەندامانی لقی سلێمانی یەکێتییەکە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند: لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر کێشە و گرفتەکانی بەڵێندەران و شایستەی دارایی کۆمپانیاکان بەگشتی کرا، بەرپرسانی یەکێتییی بەڵێندەران چەند داواکاریەکیان خستەڕوو کە خۆی لە گەڕانەوەی بارمتەی کۆمپانیاکان و خەرجکردنی شایستەکانیان دەبینییەوە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕاگەیێنراوەكەی وەزارەتی دارایی، وەزیری دارایی پشتیوانیی خۆی بۆ داواکاریەکانیان دووپات کردەوە و دوای گفتوگۆ و پەیوەندیکردن لەگەڵ بانکی ناوەندی هەرێم / سلێمانی بڕیار درا بۆ ڕێکخستنی کۆبوونەوەیەک بەمەبەستی دانانی ڕێکار و میکانیزمی گونجاوی مانگانە بۆ خەرجکردنی بەشێک لە شایستە داراییەکانیان بەشێوەیەکی بەردەوام.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 47 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






